جارێکى تر میلیشیاکانى ئه‌سه‌د له قامیشلۆ ئاگربه‌ستیان شکاند
"سه‌رۆک عه‌شره‌تێک له‌لایه‌ن میلیشیاکانه‌وه کوژرا که داواى ئاگربه‌ستى کردبوو"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى ڕۆژئاڤاى کوردستان ئه‌و شوێنه‌ى میلیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى لێوه هێرشیان ده‌کرد سه‌ر خه‌ڵک کۆنترۆڵ کرد و دواى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست، جارێکى تر میلیشیاکان هێرشیان کرده‌وه سه‌ر هێزه‌کانى ئاسایش.
پێشڕه‌ویى هێزه‌کانى ئاسایش له گه‌ڕه‌کى ته‌ى بۆ پاکردنه‌وه‌ى له میلیشاکانى دیفاع وه‌ته‌نی، به‌رده‌وامه و دوو شوێنى هێرش کردنى میلیشیاکان کۆنترۆڵ کرد.
به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هاوار، خوێندنگاى فازیل حه‌سه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتى گه‌ڕه‌کى ته‌ى و خوێندنگاى بن سینا، که‌میلیشیاکانى سه‌ربه ڕ‌ژێمى سوریا لێوه هێرشیان ئه‌نجامده‌دا، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشه‌وه کۆنترۆڵ کراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى نیسان، له دواى ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست به نێوه‌ندگیریى و گه‌ره‌نتیى ڕووسیا و هه‌سه‌ده، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، میلیشیاکانى رژێمه‌که‌ى ئه‌سه‌د، ئاگربه‌ستیان شکاندوه.
ئاژانسى هاوارنیوز بڵاوى کرده‌وه، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، میلیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نی سه‌ر به‌ئه‌سه‌د له دووڕیانى حه‌لکۆ له قامشلۆ، په‌لامارى هێزه‌کانى ئاسایشیان داوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌که، میلیشیاکان چه‌ند سه‌عاتێک له‌دواى ئاگربه‌ست، به چه‌کى سووک و مامناوه‌ند (ئاێ بى جی)، هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر خاڵێکى هیّزه‌کانى ئاسایش، به‌ڵام هێزه‌کانى ئاسایش، هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌داونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یش له‌کاتێدایه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به نێوه‌ندگیریى و گه‌ره‌نتیى ڕوسیا و هه‌سه‌ده، ئاگربه‌ست له گه‌ڕه‌کى ته‌ى له قامشلۆ، ڕاگه‌یه‌نرا.
دوێنێ حایس ئه‌لجریان شێخێکى عه‌شیره‌تى به‌نى سه‌با، دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى میلیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى سه‌ربه ڕ‌ژێمى سوریا بوو، له قامشلۆ کرایه ئامانج.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به ئامانجى ڕاگرتنى هێرشى میلیشیاکان دژى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ و خه‌ڵکى مه‌ده‌نى قامشلۆ ئه‌نجامدرا.
حایس جریان له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆیدا له نزیک نه‌خۆشخانه‌ى نیشتمانى قامشلۆ به سێ گولـله پێکراوه، که له‌ژێر کۆنترۆڵى میلیشیاکاندایه.
جریان سه‌ره‌ڕاى گه‌یاندنیشى به نه‌خۆشخانه و هه‌موو هه‌وڵه پزیشکییه‌کان ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌لجریان، که‌سایه‌تییه‌کى وڵاتپارێز بووه، که باوه‌ڕى به بیرى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى هه‌بووه و هه‌میشه بانگه‌وازیى بۆ یه‌کێتى و دوورکه‌وتنه‌وه له ئاژاوه کردووه، ژماره‌یه‌ک له مناڵه‌کانیشى له‌ناو ڕیزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ و هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتی- هه‌سه‌ده دان.