جه‌واد زه‌ریف ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانى هه‌رێم ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئاژانسى فه‌رمیى ئێران (ئیرنا) بڵاویکرده‌وه‌، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ 25ى نیسان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدێکى باڵا سه‌ردانى قه‌ته‌ر و عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.

ئاژانسه‌که‌ ئاشکراشیکردووه‌، جه‌واد زه‌ریف له‌سه‌ردانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق کۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى عێراقیش کۆده‌بێته‌وه‌ دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگیرى ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن.

هاوکات رۆژى سێشه‌ممه‌ 27ى نیسان، جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار