بایدن گورزێکى دیکه‌ى له‌ ئه‌ردۆغان دا

جۆ بایدن وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا، کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانى به‌ فه‌رمى به‌ جینۆساید ناساند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ وتارى ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان، که‌ تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کرێت به‌ ئه‌نجامدانى به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى تاوانه‌که‌ى به‌ جینۆساید ناساند ئه‌مه‌ش گورزێکى گه‌وره‌بوو له‌ ئه‌ردۆغان درا.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له‌ نامه‌یه‌کدا داوایان له‌ سه‌رۆکى وڵاته‌که‌یان کردبوو، له‌ یادى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا تاوانه‌که‌ به‌ فه‌رمى و به‌ وشه‌ به‌ جینۆساید ناویببات.

پێشتر، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له‌ تشرینى یه‌که‌مى 2019دا به‌ ده‌نگى 404 ئه‌ندام و به‌ فه‌رمى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانى به‌ جینۆساید ناساند، له‌ کانونى یه‌که‌مى هه‌مان ساڵدا ئه‌نجومه‌نى پیرانیش په‌سندى کرد.

ئه‌مڕۆ 24ى نیسان، 106 ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژى ئه‌رمه‌نه‌کاندا تێپه‌ڕده‌بێت، کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان له‌ ساڵى 1915 تا 1923 له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ئه‌نجامدرا و تێیدا ملیۆنێک و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نى کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار