گهریلا گورزى توند له سهربازانى تورک له ئاڤاشین دهدات
ناوهندى پاراستنى گهل زانیارى لهسهر زیانهکانى سوپاى تورکیا ئاشکرا دهکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوهندى پاراستنى گهل زانیارى نوێ لهسهر هێرشهکانى سوپاى تورکیاو زیانهکانیان ئاشکرا دهکات و جهختلهوه دهکهنهوه که گهریلا گورزى توندى له سهربازانى تورک وهشاندووه.
راگهیاندنى ناوهندى پاراستنى گهل ئهمڕۆ شهممه 24ى نیسانى 2021، له بهیاننامهیهکدا ئاماژه بهوه دهدات که چهند جارێک سوپاى تورک ههوڵیداوه سهرباز لهناوچه جیاجیاکان جێگیر بکات، بهڵام لهلایهن گهریلاکانهوه بهرخودان کراوهو دوورخراونهتهوه لهناوچهکه.
دهقى راگهیهندراوى ناوهندى پاراساتى گهل:
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٣ی ئەم مانگە جموجوڵی ئاسمانیی بۆسەر هەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکرد، لەدژی ئەو هیڕشە قورسانە گەریلاکانمان بەرخۆدانێکی مێژووییان کرد و گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند، کە زانیاریی بەرفراوانتر لە بارەی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بەم شێوەیەیە:
٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٦:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی ئێوارە، سوپای داگیرکەری تورک گردی زەندورای تۆپبارانکرد، کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٨:٣٠، گردی زەندورا و مەیدانی کۆنفرانسی بە فڕۆکەی جەنگی و کاتژمێر ٠٩:٣٠ی شەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان بە هێلیکۆپتەری کۆبرا بە چڕی ئەو شوێنەی بۆردوومانکرد، کاتژمێر ٠٠:٣٠ی نیوەشەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان سوپای داگیرکەری تورک ویستی بە هێلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازەکانی لە گردی زەندورا و دەرار دابەزێنێت، گەریلاکانمان ئەو هێلیکۆپتەرانەیان کردە ئامانج و هێلیکۆپتەرەکان لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە، ڕۆژی ٢٤ی ئەم ،مانگە کاتژمێر ٠٥:١٠ خولەکی بەیانی سوپای داگیرکەری تورک دوای هێرشی ئاسمانیی چڕی بۆسەر گردی زەندورا، سەربازەکانی هێنایە ناوچەکە.
بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر سنوور بە هاوەن و تۆپ گردی زەندورا و مەیدانی دەراریان بە چڕی تۆپباران کرد.
٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ی نیوەشەو زەوییەکانی گوندی بەشیلی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران.
لە بەرامبەر ئەو هێرشە بەرفراوانانەدا گەریلاکانمان بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد و هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت.
ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک بە تۆپ، هاوەن و کاتیۆشا مەیدانەکانی چەمچۆ، سەیدا، وەرخەلێ و کونیشکا لە هەرێمی زاپیان تۆپباران کرد.
ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠٧:٠٠ی ئێوارە مەیدانی قارتاش، گەلیی باسیا، گەلیی ئاڤاشین، تەپە سۆر، مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس، ئاریس-فارس، سوکێ و مەیدانی دۆڵی کۆنفرانس لە هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و بە هاوەن کرانە ئامانج.
نزیک کاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو دوای بۆردوومانی فڕۆکەکان، سوپای داگیرکەر سەربازەکانی لە مەیدانی مام ڕەشۆ دابەزاند، هێزەکانمان دوو هێلیکۆپتەری سکۆرسکییان کە سەربازیان هێنابوو کردە ئامانج و لە ناوچەکە دووریان خستەوە، داگیرکەران کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەوە.
داگیرکەران جارێکی دیکە ویستیان سەرباز دابەزێنن بەڵام دووجار لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامیدا داگیرکەرەک سزادرا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
ئەو داگیرکەرانەی ویستیان لە ناوچەکە پێشڕەوی بکەن، لەلایەن گەریلاکانمانەوە خرانە ژێر کۆنترۆڵ و لێیان درا، داگیرکەران دوای ئەو گورزە تۆزێک پاشەکشێیان کرد و بەیانییەکەی دیسان ویستیان پێشڕەوی بکەن، ئەمجارەش دیسان داگیرکەران ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلا بوونەوە و گەریلا لە مەودایەکی نزیکەوە دوژمنی کردە ئامانج و دیسان دوژمن پاشەکشێی کرد، لەو شەڕەی ڕوویدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژران.
بەهۆی دەستێوەردانی گەریلاکانمانەوە، هێلیکۆپتەرێکی جۆری کۆبرا کە ناوچەکەی بۆردووماندەکرد، بە ناچاری ناوچەکەی جێهێشت.
ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی داگیرکەران جارێکی دیکە ویستیان پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان بە چالاکیی تەقاندنەوە، دوجار دوژمنیان کردە ئامانج، داگیرکەران زیانێکی زۆریان بەرکەوت و ناچار بوون پاشەکشێ بکەن.
شەوی ٢٣ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک، لە کنیانیش، دەربەندی نێروە، قەڵای بەدەو و گردی شەهید مونزور لە زاپ دەستی بە هێرش کرد، هێرشەکە هێشتاش بەردەوامە و دواتر زانیارییەکانی بڵاودەکرێتەوە.
هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە چوارچێوەی هەنگاوی “کات کاتی ئازادییە”، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٤٥ خولەکی بەیانی، لە ڕێگەی ئاسمانەوە تابوری چەلێ لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگیان بۆردوومانکرد، ئەو شوێنەی دیاریکرابوو سەرکەوتووانە کرایە ئامانج و چالاکییەکە سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.