ئه‌مریکا راهێنان به‌ شه‌رڤانانى هه‌سه‌ده‌ ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌هێزه‌کانى سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش له‌ ڕۆژئاڤاى کوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌دا سه‌رقاڵى ڕاهێنانن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى نیسانى 2021، روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ڕایگه‌یاند:“هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوه‌ده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ به‌ چه‌ک سه‌رقاڵى ڕاهێنانن".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌: “شوێنى ڕاهێنانه‌که‌یان له‌ ناوچه‌ى کێڵگه‌ى نه‌وتى عومه‌ر بوون له‌ دێرزۆر، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات".

ڕوانگه‌که‌ ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه‌ که‌  ڕاهێنانه‌کانى هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ هاوکاتى هه‌ندێک جوڵه‌ و هه‌نگاوى نوێى ئه‌مریکایه‌ له‌ سوریا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار