داواكارى گشتى له ههرێم: هەر بیانوویەك بۆ لێبڕینى مووچە هەبووبێت ئێستا نەماوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كۆمهڵێك له دادوهران وو ئهندامانى داواكارى گشتى له ههرێم یاداشتێكیان بڵاوكردۆتهوه و تێیدا ئاماژه بهوه دهكهن، گەر پێشتر هەر بیانوویەك بۆ لێبڕینى مووچە هەبووبێت ئێستا بە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ سەرووى ٦٥ $و زیادبوونى داهاتى ناوخۆو ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتى فیدڕاڵ ئەوا بوار بۆ ئەو بیانووانەى نەهێشتۆتەوه.
دهقى یاداشتى کۆمەڵێك لە دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى:-
ئێمەى دادوەران و ئەندامانى داواكارى گشتى کە لە خوارەوه ناومان هاتووه،پشتگیرى لە هەڵوێستى جوامێرانەى هاوپیشەمان بەڕێز دادوەر،گۆران عبدالخالق بەرزنجى، دەکەین سەبارەت بە نایاسایی بوونى بەردەوامی لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران و مامۆستایان و پێشمەرگە و پۆلیس وتەندروستكاران ودادوەران ولێکۆڵەرەوان و یاریدەدەرانى دادوەرى وخانەنشینانى ڕاستەقینەى هەرێمى كوردستان لەالیەن حكومەتەوه، وە ئەوبەتەنها نیە وئێمەش لەگەڵ هەڵوێستى ئەوین، وه داواكارین هەروەك چۆن لەیاداشتێكى پێشووترمان ئاماژەمان پێداوە لە ڕێكەوتى ٢٠/٨/٢٠٢٠ كە لە لە لایەن ٤٨ دادوەرو ئەندامى داواكارى گشتیەوه واژۆ كرابوو؛ حكومەتى هەرێمى كوردستان چاكسازى ڕاستەقینە ئەنجام بدات وە كۆتایی بەشێوازى نایاسایی دوومووچە و سێ مووچەو هەزاران بندیوار بهێنێت، نەك دەست بۆ شایستەیەكببرێت كە بە یاسا ڕیكخراوه وتەنها بە یاساش دەتوانرێت دەستكارى بكرێت كە ئەویش مووچەى فەرمانبەرانە.
گەر پێشتر هەر بیانوویەك بۆ لێبڕینى مووچە هەبووبێت ئێستا بە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ سەرووى ٦٥ $و زیادبوونى داهاتى ناوخۆو ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتى فیدڕاڵ ئەوا بوار بۆ ئەو بیانووانەى نەهێشتۆتەوه، وە لەهەمان کاتدا داواكارین کاری زیاتر بکرێت بۆ چەسپاندنى سەروەرى یاسا و وە ڕێزى تەواو لەسەربەخۆیی دامەزراوەى دەسەاڵتى دادوەرى بگیرێت؛ و دەستوەردانى حیزبی لەكاروبارى دادگاكان ڕێگەى لێ بگیرێت وە بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بكرێت. وەهەروەها پشتگییرى خۆمان بۆ نووسراوى ئەنجومەنى دادوەرى بەڕێز ژمارە١/٦/٨٧٨ لە ١٩/٤/٢٠٢١ دەردەبڕین سەبارەت بە كۆتایی هێنان و نایاسایی بوونى بڕینى لە ٥٠ %مووچەى دادوەران و ئەندامانى داواكارى گشتى و لێبڕینى مووچەى فەرمانبەرانى دەسەاڵتى دادوەرى،وە ئێمە دووپاتى داواى كۆتایی هێنان بە لێبڕینى مووچەى سەرجەم فەرمانبەران دەكەین، چاوەڕوانیین بەڕێز حكومەتى هەرێمى كوردستان بەزووترین كات بەڵێنەكانى جێ بەجێ بكات لە ئەنجامدانى چاكسازی و كۆتایی هێنان بە لێبڕنى مووچە و گێڕانەوەى سەرجەم مافی فەرمانبەران لە مووچەو شایستە بڕاوەكانیان بە درووست كردنى ژمارەى بانكى بۆیان وەک چۆن لەیاساى چاکسازى لە مووچەو دەرماڵە ئاماژەى بۆ کراوە ، بەپێچەوانەوه تاوەكو كۆتایی مانگی٥ هەڵویستى ترى مەدەنیانەمان دەبێت.
بەیاننامەیەك بۆ ڕای گشتى
لەلایەن کۆمەڵێك لە
دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى
کۆمەڵێک لەدادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى
٢٠٢١ نیسانى ٢٦
1 .حاكم گۆران عبدالخالق بەرزنجى
2 .حاكم ابراهیم عبداهلل محمود
3 .حاكم اسماعیل عبدالرحمن مال رسول
4 .حاكم ئاراز حمە علی فیچ اهلل
5 .حاكم ئاالن احمد
6 .حاكم بختیار علی حمە امین
7 .حاكم بختیار محمد علی عارف
8 .حاكم بدرالدین كریم بەرزنجى
9 .حاكم بورهان احمد محمود
10 .حاكم بەهجەت حسن صالح
11 .حاکم پشتیوان هاشم ابراهیم
12 .حاكم توفیق نامق رچا
13 .حاكم جاسم محمد بابا
14 .حاكم جیمن عمر
15 .حاكم حبیب حمید علی
16 .حاكم حسن احمد عباس
17 .حاكم حسین احمد
18 .حاكم حیدر محمود محمد
19 .حاكم د. نرمین ابو بكر محمد
20 .حاكم دانا بكر رسو
21 .حاكم دانا كریم محمد
22 .حاكم دانا محمود حمە صالح
23 .حاكم دلێر نریمان سوبحان
24 .حاكم دیندار نعمان
25 .حاكم رزگار علی قادر
26 .حاكم رزگار محمدامین
27 .حاكم روخسار قادر عبداهلل
28 .حاكم روناك نورى ڕۆستەم
29 .حاكم رەوەند معصوم
30 .حاكم سالار محمد رشید
31 .حاكم سامى سلیمان فهقى
32 .حاكم سامی حمید سمین
3 .حاكم ستار سمایل
34 .حاكم سردار حسن كاوانی
35 .حاكم سلیمان مینە ابراهیم
36 .حاكم سۆزان شریف
37 .حاكم سیروان خچر مصگفى
38 .حاكم شكر قادر حمدامین
39 .حاكم شوان خوا كرم
40 .حاكم شیماو عزیز
41 .حاكم صباح احمد نادر
42 .حاكم صالح الدین لگیف
43 .حاكم گالب مجید
44 .حاكم عبدالباسگ مسعود كهردى
45 .حاكم عبدالرحمن خچر
46 .حاكم عبدالعزیز احمد عزیز
47 .حاكم عبدالكریم حیدر / خانەنشین
48 .حاكم علی مهدی
49 .حاكم عماد فارس
50 .حاكم فائق حمە قادر یوسف
51 .حاکم کامران حمد أمین وەستا
52 .حاكم كریم حامد
53 .حاكم گۆران فرج محمد صالح
54 .حاكم لقمان صدیق خۆشناو
55 .حاكم محمد شفیق
56 .حاكم محمد علی ریكانى
57 .حاكم مراد محمد علی
58 .حاكم میهرەبان احمد حسن
59 .حاكم هیمن محمد حسن
60 .حاكم هیوا فاریق دزەیى
61 .حاكم یونس عپمان.