‌هه‌په‌گه‌: 38 هێزى تایبه‌تى سوپاى تورک کوژران و تێکشکێندراون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
هێزه‌کانى پارستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌) جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ کۆى ئه‌و هێرش و داگیرکارییه‌ى سوپاى تورک که‌ به‌هێزى تایبه‌ت ئه‌نجامیانداوه‌ له‌ قۆناغى یه‌که‌مدا تێکشکێندراون و 38 که‌سیان لێ کوژراوه‌.

 ‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى نیسانى 2021، له‌نوێترین راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ له‌ چالاکیى گه‌ریلاکاندا که‌ له‌ چوارچێوه‌ى قۆناغى (شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس)  و (قۆناغى شۆڕشگێڕیى جه‌نگى خابوور) ئه‌نجامیاندا، لاى که‌مى 38 هێزى تایبه‌تى سوپاى داگیرکه‌رى تورک کوژران.

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه‌:
ئه‌و هێرشه‌ى سوپاى داگیرکه‌رى تورک، ڕۆژى ٢٣ى نیسانى ٢٠٢١ له‌ سه‌ر مه‌تینا، ئاڤاشین و زاپ-ى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ده‌ستى پێکردوه‌، به‌رده‌وامه‌ ‌و گه‌ریلا له‌ دژى داگیرکاریى سوپاى تورک، چالاکیى به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات، گورزى سه‌خت له‌ داگیرکه‌ران ده‌ده‌ن. دواى ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ڤه‌ر زاپ، (هه‌نگاوى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس) ڕاگه‌یه‌نرا، هێزه‌کانمان له‌ ده‌ڤه‌رى مه‌تیناش هه‌ڵمه‌تى ( شۆڕشگێڕیى جه‌نگى خابوور)یان ده‌ست پێکردوه‌. هێزه‌کانى ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌ شۆڕشگێڕییه‌کاندا، ئه‌نجامى چالاکییه‌کان بکه‌وێته‌ به‌رده‌ستى ئێمه‌، به‌ ڕاى گشتى ڕاده‌گه‌ێنین.

 له‌ چوارچێوه‌ى (هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆسدا):

 ٢٥ى نیسان کاتژمێر ١٤:٢٠ هێزه‌کانى ئێمه‌ گروپێک له‌ داگیرکه‌رانى تورک که‌ ده‌یانویست خۆیان له‌ گردى شه‌هید سه‌ردارى ناوچه‌ى مه‌رڤانووس-ى ئاڤاشین جێگیر بکه‌ن، له‌ نزیکه‌وه‌ کرده‌ ئامانج. له‌و چالاکییه‌دا ٦ داگیرکه‌ر کوژران و گه‌لێک داگیرکه‌رى تریش بریندار بوون. دواى چالاکییه‌که‌ سه‌ربازانى تورک سه‌نگه‌ره‌کانى خۆیان به‌جێ هێشت و هه‌ڵهاتن.

٢٥ى نیسان له‌ کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ سوپاى تورک به‌ گازى ژه‌هراوى به‌ چڕى به‌ره‌و تونێله‌کانى شه‌ێ‌ هاتن له‌ گردى مامره‌شۆى هه‌رێمى ئاڤاشین، گه‌ریلا به‌چالاکى ته‌قینه‌وه‌ داگیرکه‌رانیان کرده‌ ئامانج. داگیرکه‌ران پاشه‌کشێیان کرد و ویستیان دووباره‌ له‌ کاتژمێر ١٢:٣٠ هێرش بکه‌نه‌وه‌، ئه‌مجاره‌ش گه‌ریلاکان به‌ ِرێبازى ساپۆتاژ ٢جار داگیرکه‌رانیان کرده‌ ئامانج، له‌و چالاکییه‌دا لاى که‌مى ٣ داگیرکه‌ر کوژران و ژماره‌یه‌کى زۆریش بریندار بوون.

له‌هه‌مان ڕۆژدا و له‌ کاتژێره‌کانى ١٠:٤٠ و ١١:٥٠ دا سوپاى تورک ٢ جار به‌ به‌ردانى گازى ژه‌هراوى بۆ ناو تونێله‌کانى شه‌ێ‌ له‌ گردى شه‌هید سه‌ردارى هه‌رێمى ئاڤاشین ویستیان پێشڕه‌وى بکه‌ن، گه‌ریلاکان گورزى سه‌ختیان لێیان دان و به‌ده‌یان داگیرکه‌ر کوژران.

ڕۆژى ٢٦ى نیسان له‌ کاتژمێر ٠٧:٤٠دا داگیرکه‌ران به‌ره‌و تونێله‌کانى شه‌ێ‌ هاتن، هێزه‌کانى ئێمه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ له‌وانیان دا ‌و له‌و چالاکییه‌دا ٣ داگیرکه‌ر کوژران، چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون.

 له‌ ڕۆژى ٢٦ى نیسان له‌ کاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزه‌کانى ئێمه‌ له‌ دژى داگیرکه‌ران که‌ هه‌وڵیانده‌دا نزیکى گردى پرمێت له‌ هه‌رێمى ئاڤاشین ببنه‌وه‌، چالاکییان ئه‌نجامدا. گه‌ریلا چوونه‌ ناو سه‌نگه‌ره‌کانى داگیرکه‌ران و سه‌ربازه‌کانى تورکیان تاروومار کرد. گه‌ریلا چوونه‌ سه‌ر جه‌نازه‌ى داگیرکه‌ران له‌ ناو سه‌نگه‌ره‌کانیاندا و چه‌ندین پارچه‌ چه‌کى ام پى تى ٥٥، نارنجۆک، بى که‌ى سی، کامێراى ته‌رماڵ، ئامێرى بێته‌ل و جبه‌خانه‌یان ده‌ست که‌وت ‌و له‌و چالاکییه‌دا ٤ داگیرکه‌ر کوژران.

 ڕۆژى ٢٣ى نیسان هێزه‌کانى ئێمه‌ له‌ دژى داگیرکه‌ران له‌ هه‌رێمى زاپ، چالاکییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا ٢ داگیرکه‌ر کوژران. سوپاى تورک دواى ئه‌و چالاکییه‌ له‌ شوێنه‌که‌ هه‌ڵهاتن و چه‌ندین سه‌رباز له‌ ناوچه‌که‌ ون بوون.

ڕۆژى ٢٥ى نیسان له‌ کاتژمێر ١٢:١٠ هێزه‌کانى یه‌ژاستارله‌ دژى داگیرکه‌ران که‌ ناوچه‌ى قه‌ڵاى به‌ده‌وێ هه‌رێمى زاپ جێگیر بوونـ، ٢ چالاکییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکییانه‌دا ٢ داگیرکه‌ر کوژران.

کاتژمێر ١٧:٢٠ بۆ جارى دوه‌م هێزه‌کانى ئێمه‌ داگیرکه‌رانیان له‌ قادى به‌ده‌وى کرده‌ ئامانج و له‌و چالاکییه‌دا لانى که‌م ٢ داگیرکه‌ر کوژران و ٢ى تریش بریندار بوون.

سوپاى تورک دواى ئه‌م چالاکییه‌ به‌هێزانه‌ى گه‌ریلا، ناوچه‌ى جێلۆى بچووکى بۆردومان کرد.

٢٥ى نیسان کاتژمێر ١٣:٥٠ سوپاى تورک سه‌ربازى له‌ گردى شه‌هید موونزۆرى زاپ دانا.

٢٥ى نیسان کاتژمێر ٢٢:٣٠ داگیرکه‌ران و هه‌لیکۆپته‌رى سه‌ربازى ئه‌وان که‌ ویستیان بکه‌ونه‌ ده‌ڤه‌رى تیپى ٧ى زاپ، کرانه‌ ئامانج. دواى ده‌ستێوه‌ردانى هێزه‌کانمان هه‌لیکۆپته‌رى سوپاى تورک ناچاربوون پاشه‌کشێ بکه‌ن.

ڕۆژى ٢٦ى نیسان هێزه‌کانى ئێمه‌ داگیرکه‌رانیان له‌ دۆڵى گردى شه‌هید سوورخوێن له‌ هه‌رێمى زاپ، کرده‌ ئامانج. له‌و چالاکییه‌دا لاى که‌مى ٨ داگیرکه‌ر کوژران ‌و هاوکات ٢ دڕۆنى سوپاى تروکیاش، کرانه‌ ئامانج.

ئاگایى شه‌ێ‌ و ئه‌نجامه‌کانى له‌ چوارچێوه‌ى (هه‌ڵمه‌تى شۆرشگێڕیى جه‌نگى خابوور) :

٢٥ى نیسان له‌ کاتژمێر ١٦:١٠ هێزه‌کانى ئێمه‌ له‌ دژى داگیرکه‌ران له‌ گردى زه‌ندووراى مه‌تینا، ٢ چالاکییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکییه‌دا لانى که‌م سه‌ربازێک کوژرا.

هه‌مان ڕۆژ و له‌ دوانیوه‌ڕۆدا، هێزه‌کانى ئێمه‌ به‌ تاکتیکى ته‌قه‌مه‌نی، چالاکییان ئه‌نجامدا و داگیرکه‌رێک کوژرا.

٢٦ى نیسان له‌ کاتژمێره‌کانى نێوان ٠٥:٠٠- ٠٦:٠٠ داگیرکه‌ران له‌ ده‌ڤه‌رى بان ئه‌شکه‌وتى زه‌ندوورا، جێگیر بوون، هێزه‌کانى ئێمه‌ داگیرکه‌رانیان خسته‌ ژێر چاودێرى و له‌ کاتژمێر ٠٨:٥٥ خوله‌کدا له‌ نزیکه‌وه‌ کرانه‌ ئامانج. له‌و چالاکییه‌دا کوژرانى سه‌ربازێک پشتڕاستکراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ما ڕۆژ و له‌ کاتژمێر ١٠:٤٥ له‌ قادى زه‌ندوورا داگیرکه‌ران کرانه‌ ئامانج و ٢ داگیرکه‌ر کوژران.

ڕۆژى ٢٣ى نیسان، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورک، ده‌ڤه‌ره‌کانى ده‌ورووبه‌رى مه‌تیناى بۆردومان کرد.

کاتژمێر ٢٠:٠٠ هه‌تاکوو ٠١:٠٠ سه‌ربازیان له‌ گردى  زه‌ندوورا و بۆخازا کۆردینه‌ دانا. له‌و ماوه‌دا هێزه‌کانى ئێمه‌ ٤ جاران هه‌لیکۆپته‌رى سوپاى تورکیان کرده‌ ئامانج، به‌ناچارى له‌ شوێنه‌که‌ دوور که‌وته‌وه‌.

ڕۆژى ٢٤ى نیسان له‌ کاتژمێره‌کانى نیوه‌ڕۆدا، سوپاى تورک هێزه‌کانى له‌ گردى شه‌هید دیلبه‌رى مه‌تینا جێگیر کرد.

٢٥ى نیسان کاتژمێر ١٠:٠٠داگیرکه‌ران که‌ خه‌ریکى که‌ندنى سه‌نگه‌ر بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى یه‌ژاستاره‌وه‌ کرانه‌ ئامانج، له‌و چالاکییه‌دا سه‌ربازێک کوژرا.

له‌هه‌مان ڕۆژدا له‌ کاتژمێر ١٢:٠٠ هه‌تاکوو شه‌و، هێزه‌کانى ئێمه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا ٧ چالاکییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکییانه‌دا ژماره‌یه‌کى زۆر داگیرکه‌ر کوژران، سوپاى تورک به‌ هه‌لیکۆپته‌ر کوژراوو برینداره‌کانى خۆى له‌ ناوچه‌که‌ دوور کرده‌وه‌.”


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار