بەشار ئەسەد بروسكەیەك بۆ بەرهەم ساڵح دەنێرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بروسكەیەكی ماتەمینی لە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا پێگەیشت لەبارەی كارەساتی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب كە دەیان كەس بوونە قوربانی. 

لە بروسكەكەدا سەرۆكی سوریا پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆی گەیاندە بەرهەم ساڵح و گەلی عێراق و داوای كرد پەروەردگاری میهرەبان قوربانیان بەر رەحمەتی خۆی بخات و ئارامی و سەبوری بە كەسوكاریان ببەخشێت و عێراق و گەلی عێراقیش لە هەر ناخۆشی و نەهامەتییەك بپارێزێت. 

شەوی شەممەی رابردوو، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب كە تایبەت كراوە بە چارەسەركردنی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا كەوتەوە و بەوهۆیەوە تا ئێستا 82 كەس مردن و 110 دیكەش برینداربون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار