كازمی بەشداری هەڵبژاردنەكان ناكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
مستەفا كازمی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناكات و پشتگیری هیچ حزب و لایەنێكیش ناكات.

بەپێی زانیاری بەشێك لە میدیاكانی عێراق، مستەفا كازمی بڕیاریداوە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناوی لە هیچ لیست و قەوارەیەكدا نەبێت و ڕێگری لە تیمی نوسینەگەكەشی دەكات كە نزیكی هەڵبژاردنەكان بكەون.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەشدارینەكردنی مستەفا كازمی لە هەڵبژاردندا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە، كە باسیان لەوە دەكرد مستەفا كازمی بە لیستێكی نوێ دادەبەزێت و هەوڵ بۆ كۆكردنەوەی دەنگی خەڵك دەكات.

بەهۆی كێشە و ناكۆكییەكانی عێراقەوە، سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق هیچیان خاوەنی كورسی تەواو نین بۆ ئەو پۆستانە و بە ڕێككەوتنی لایەنەكان دانراون.

مستەفا كازمی، كە ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراقە، بەبێ بوونی هیچ كورسییەك بووتە سەرۆكوەزیران و ئەوەش دوای ڕێككەوتنی لایەنەكان لەسەر ئەو پرسە، بەڵام هەندێك لەلایەنەكانی عێراق كازمی تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە لەلایەن موقتەدا سەدرو كوتلەی سائیرون پشتیوانی لێ دەكرێت و دەسەڵاتەكانی لەناو حكومەتدا زۆرینەی لای سەدرییەكانە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار