فه‌رمانده‌یه‌کى هه‌سه‌ده به سه‌ختى بریندار ده‌کرێت
 
                        
                    5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گرووپێکى چه‌کدارى به ئامانجگرتنى کاروانێکى هێزه‌کانى سووریاى دیموکراتى (هه‌سه‌ده) و بریندارکردنى فه‌رمانده‌یه‌ک له پارێزگاى دێره‌زوور له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریاى راگه‌یاند. 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى نیسانى 2021گرووپێک به‌ناوى (به‌رگریى میللى له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵات/ رۆژهه‌ڵاتى فورات به‌رپرسیارێتى به ئامانجگرتنى کاروانێکى سه‌ربازیى هه‌سه‌ده‌ى له گوندى حیسان له دۆڵى فورات له پارێزگاى دێره‌زوور، راگه‌یاندووه.
گرووپه‌که رایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌یاندا، خه‌لیل وه‌حش، جێگرى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده له ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازیى دێره‌زوور به سه‌ختى بریندار بووه و سێ پاسه‌وانیشى گیانیان له‌ده‌ست داوه.
 
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                         
                            بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار  
                        
                    
                    
                     
                    
            
                 
  
                         
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                         
                         
                        
