وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا:ئه‌مڕۆ دوو سه‌ربازمان به‌ده‌ستى په‌که‌که‌ کوژران

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا کوژرانى دوو سه‌ربازى له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که‌) راگه‌یاند.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى نیسانى 2021، به‌پێى راگه‌یاندراوێکى وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا، دوو سه‌ربازیان له‌ میانى ئۆپه‌راسیۆنى "چنگى بروسک" له‌ دژى هێزه‌کانى په‌که‌که‌ له‌ سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستان کوژراون.

به‌یاننامه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ که‌ یه‌کێک له‌ دوو سه‌ربازه‌که‌، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ شه‌ڕێکدا ڕووبه‌ڕووى هێرشى مووشه‌کى په‌که‌که‌ بووه‌ته‌وه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ سه‌ختى بریندار بووه‌، دواى ئه‌وه‌ى گه‌یه‌ندرابووه‌ نه‌خۆشخانه‌، ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌ سه‌ربازه‌که‌ى دیکه‌یان له‌ میانى هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا، له‌ کاتى دابه‌زینى له‌ کۆپته‌ر بریندار بووه‌ و دواتر به‌هۆى برینه‌که‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ له‌ ڕۆژى 23ى نیسانه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌ و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌، سنووره‌کانى مه‌تینا و ئاڤه‌شینى گرتووه‌ته‌وه‌ و کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که‌) ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ 38 سه‌ربازى تورکیایان له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا کوشتووه‌.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار