له‌ به‌ندینخانه‌یه‌کى عێراق بیست زیندانى هه‌ڵاتن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 20 زیندانى له‌ به‌ندیخانه‌یه‌کى عێراق، که‌ تایبه‌ته‌ به‌ بازرگانانى مادده‌ى هۆشبه‌ر، هه‌ڵاتن، به‌ڵام به‌شێکیان ده‌ستگیرکراونه‌ته‌وه‌.

 ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ دووى ئایارى 2021 ئه‌حمه‌د مه‌نفی، پارێزگارى موسه‌ننا، له‌ راگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌ "ژماره‌ى زیندانییه‌ هه‌ڵاتووه‌کان له‌ به‌ندیخانه‌ى ناوه‌ندیى شارۆچکه‌ى هیلال له‌ 20 زیندانى تێناپه‌ڕێت".
 ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ به‌ندیخانه‌که‌ هه‌ڵاتوون، به‌ تۆمه‌تى بازرگانیکردن به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر به‌ندکراون، پارێزگارى موسه‌ننا راشیگه‌یاند: "بڕیارماندا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و چه‌ند ئه‌فسه‌رێک ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، چونکه‌ ئه‌وان ئه‌رکى خۆیان پشتگوێخستووه‌".

پارێزگارى موسه‌ننا له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌کدا، ده‌ڵێت: "هه‌ر کارمه‌ندێکى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان یان هاووڵاتییه‌ک ئاگادارمان بکاته‌وه‌ یان هه‌ر کام له‌ هه‌ڵاتووه‌کانى به‌ندیخانه‌ى هیلال له‌ موسه‌ننا ده‌ستگیر بکات، خه‌ڵاتى دارایى ده‌که‌ین".
 
هاوکات لیوا روکن جه‌واد عه‌باس، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى سۆمه‌ر به‌ میدیاکانى عێراقى راگه‌یاندووه‌ که‌ 21 زیندانى که‌ بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌رن به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه‌ى هێرشیانکرده‌ سه‌ر پاسه‌وانه‌کانى ده‌رگاى سه‌ره‌کى به‌ندیخانه‌ى هیلال له‌ موسه‌ننا هه‌ڵاتن" تائێستاش 10 له‌و زیندانییه‌ هه‌ڵاتووانه‌ ده‌ستگیرکراونه‌ته‌وه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار