ئێران: بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا ئامادەین

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕایگەیاند، ئاگری جەنک لە ناوچەکە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەسوتێنێت، ئێمەی ئێرانی تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە و هیچ ترسێکمان لە هەرا و هەیبەتی ڕووکەشیی دوژمن نییە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن ئامادەین.

دووشەممە، 02 شوبات، 2026  لیوا عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆک ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی ئێران، لە سەردانێکی شەوانەدا بۆ پشکنینی ئامادەیی یەکێک لە یەکەکانی هێزە چەکدارەکان، گوتی: گەلی ئێران لە بەرامبەر سروشتی خۆبەزلزانی و دەستدرێژیکاریی ئەمریکا، لە رابردووەوە تا ئێستا بە سەقامگیرییەوە وەستاون و تووشی شکستی یەک لە دوای یەکیان کردووە. لەوانەش لە شەڕی ئاڵۆز، فرە رەهەند و تیرۆریستیی ئەم دواییەدا، لێکدانەوەکانی دوژمنیان هەڵوەشاندەوە.

موسەوی، گوتیشی: ئەوانەی کە چەند مانگ بانگەشەی 'ئێرانی لاواز'یان بڵاو دەکردەوە، ئێستا ناچارن یان لە قسەکانیان پاشگەز ببنەوە، چونکە دەزانن چ زەبرێکی توندیان لە لایەن ئێرانەوە بەردەکەوێت.

سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە  چەکدارەکانی ئێران، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: دیارە دوژمنانی ئێران لەبیریان کردووە چۆن خەڵکی ئێران،  لە جەنگی هەشت ساڵەدا دوژمنانیان تێکشکاند و لە جەنگی 12 رۆژەشدا، پیلانی 20 ساڵەی ئەمریکا و ئیسرائیلیان پووچەڵ کردەوە؛ هەروا لە ئاژاوەکەی مانگی رابردووشدا، پیلانی نیمچە کودەتای ئەمریکی-ئیسرائیلیان شکست پێ هێنا.

پێداچوونەوە بە شێوازی بەرگریی 

موسەوی، هەروا گوتی: ئەوانەی کە باسی گەمارۆی دەریایی دەکەن، دەبێت ئەو راستییە بزانن کە ئێرانی بەهێز و بەرفراوان، وڵاتێکە گەمارۆ نادرێت.

ئەو، هەروا ئاماژەی بەوە دا "دوای جەنگی 12 ڕۆژە و بەردەوامیی کردەوە دوژمنکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، پێداچوونەوەمان کرد بە سیستەمی بەرگریی وڵاتدا کرد و شێوازی هێرشبەرانەی هێزە چەکدارەکانمان بۆ شێوازی بروسکەئاسا و بەرفراوان، بە گرتنەبەری ستراتیجیی سەربازیی ناکاو و کوشندە، گۆڕی. لەسەر ئەم بنەمایە، کردەوە سەربازییەکانی ئێمە، لەمەبەدوا خێرا، یەکلاکەرەوە و بەدوور لە لێکدانەوەکانی ئەمریکا دەبێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار