سوپای  تورکیا بە 3 مەرج لە سووریا دەکشێتەوە

12 كاتژمێر لەمەوپێش



سوپای تورکیا بە 3 مەرج ئامادەیە لە خاکی سووریا بکشێتەوە. مەرجەکان بریتین لە: چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی سووریا لە سەرانسەری وڵاتەکە، دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا، و لەناوبردنی ئەو "هەڕەشە تیرۆریستییانەی" کە لەسەر ئەنقەرە هەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەم مەرجانە بە فەرمی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ڕاگەیەندراون. تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەنیا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەدا ئامادەیە سەربازانی لەو ناوچانە بکشێنێتەوە کە لە ئێستادا تێیدا جێگیرن.

سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بۆ ناو سوپای سووریا دەبێت بە شێوەی تاکەکەسی بێت. تورکیا تەنیا ڕازی دەبێت ئەو کەسانە بچنە ناو سوپاوە کە پێشتر لە "کردەوەی تیرۆریستی" نەگلاون.

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کە ئەرکی پۆلیس و جەندرمەی تورکیا لە عەفرین کۆتایی هاتووە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، چونکە حکومەتی سووریا دۆسیەی ئەمنیی ئەو ناوچانەی وەرگرتووەتەوە کە پێشتر تورکیا ئۆپراسیۆنی تێدا ئەنجامداون. لەگەڵ ئەوەشدا، سەربازانی سوپای تورکیا تاوەکو ئێستا لە بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچەکەدا ماونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار