فوئاد حوسێن: مارك ساڤایا  لەئەرکەکەى نه‌ماوه‌

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری دەرەوەی عێراق و کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرای کرد، مارك ساڤایا وەكو نێردەی ترەمپ بۆ كاروباری عێراق نه‌ماوه‌.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردستان24 کە کاتژمێر 10ـی ئەمشەو پەخش دەکرێت گوتی: مارك ساڤایا وەكو نێردەی ترەمپ بۆ كاروباری عێراق نه‌ماوه‌ و تۆم بەڕاک لە شوێنی ئەو کاروباری عێراق بەڕێوە دەبات.

لە بارەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش، ئەو كاندیدەی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دەڵێت: چوارچێوەی ھەماھەنگی جەخت لەسەر كاندیدیكردنی نووری مالیكی دەكاتەوە، بەڵام ھەڵوێستی ئەمریكا دۆخێكی نوێی ھێناوەتە ئاراوە، کە نازانرێت بۆچوونەکەی واشنتن لەسەر مالیکی کاتییە یان هەمیشەیی.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکان فوئاد حوسێن باسی لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرد و رایگەیاند: پارتی مافی ئەوەی هەیە کاندیدی بۆ پۆستەکە هەبێت، بەڵام پارتی ئامادەیە سەرجەم پۆستەکانی لە بەغدا لە بری سەرۆککۆمار بداتە یەکێتی.

هاوکات جەختی لەوە کردەوە، کە باشتر بوو پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێک رێکبکەون. بە گوتەی ئەو، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، پەرلەمان پرسی سەرۆککۆمار یەکلایی دەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار