فەرماندەی سوپای ئێران: پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانمانە

8 كاتژمێر لەمەوپێش



فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ڕایگەیاند، تەواوی جموجۆڵەکانی "دوژمن" لە ناوچەکەدا لەژێر چاودێریی وردی هێزەکانیاندایە. فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و "پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانە" بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێک.

ئەمیر حاتەمی هۆشداریی داوە کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر سەروەریی خاکی ئێران، ئەوا ئاسایشی ناوچەکە و ئاسایشی ئیسرائیل دەکەونە مەترسییەوە. جەختیشی کردووەتەوە کە لە کاتی هەر هێرشێکدا، تەواوی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانجی هێرشەکانیان.

محەممەد ئەکرەمی نیا، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا نیازی هێرشی سەربازیی بۆ سەر وڵاتەکەیان هەیە. ناوبراو هۆشداریی دا کە ئەگەر شەڕ ڕووبدات، تەنیا لە سنوورەکانی ئێراندا نامێنێتەوە، بەڵکو تەواوی جوگرافیای ناوچەکە دەگرێتەوە.

ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) چەند وێنەیەکی نوێی ئامادەکاری و ڕێکخستنی کەشتییە جەنگییەکانی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردووەتەوە. ئەم هەنگاوەی واشنتن وەک ئامادەکارییەکی ڕاستەوخۆ بۆ هێرشی سەربازیی ئەگەری بۆ سەر ئێران لێکدەدرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار