سەرچاوەیەک: مالیکی توڕەیە و هەست بە شکان دەکات
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەر لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر کاندید کردنی نوری مالیکی نەگەن بەرێککەوتن، پێدەچێت سبەینێ یەکشەممە، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام نەدرێت یان نیسابی یاسایی تەواو نەکرێت.
بڕیارە ئەمشەو، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی نوری مالیکی کۆببنەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتووگۆکردنە لەسەر مانەوە یان پاشەکشەکردنی مالیکی بەهۆی رەتکردنەوەی لەلایەن ئەمەریکاوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی کێشەی کاندیدکردنی مالیکی یەکلایی نەکاتەوە، ئەوا پێناچێت سبەی سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت.
سەرچاوەکە دەڵێت: مالیکی پێداگیرە لەسەر خۆ کاندیدکردنەوە و لایەنە شیعەکانیش دەترسن، مالکی توڕەیە و دوورخستنەوەی بە شکست دەزانێت.
دەشڵێت: گفتووگۆیەکی وا کراوە گوایە مالیکی دوور نەخرێتەوە و لە پەرلەمان متمانەی پێنەدرێت، بەڵام ئەگەر ئەمەریکا لەسەر فشارەکانی بەردەوام بێت خۆری مالیکی ئاوابووە.
