وتاربێژێكی نەجەف: ترەمپ بێ ئەدەبە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتی گەورەی نەجەف رەخنەی تووند لە ئیدارەی ترەمپ دەگرێ سەبارەت بە دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە "شکاندنی ویستی گەل" ناوی دەبات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەندێک بڕیاری وەزارەتەکان پێویستیان بە پێداچوونەوەیە.

سەدرەدین قەبانچی، گوتاربێژی مزگەوتی گەورەی نەجەف لە گوتاری نوێژی هەینی (30ی کانوونی دووەمی 2026) رایگەیاند، "هەندێک لە بڕیارە وەزارییەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ویستی گەل یەکناگرنەوە، داوا دەکەین پێداچوونەوە بەو بڕیارانەدا بکرێ، بەتایبەت لە کەرتی خوێندن و بوارەکانی دیکەدا کە پەیوەندییان بە بەرژەوەندیی گشتییەوە هەیە."

سەبارەت بە پرسی دەستنیشانکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، قەبانچی هێرشی کردە سەر هەڵوێستی ئیدارەی ترەمپ و گوتی، "هەڵوێستی ئەمریکا هەوڵێکە بۆ شکاندنی ویستی عێراقییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران. ئێستا رەتکردنەوەیەکی جەماوەری و سیاسیی بەرفراوان هەیە، چونکە ئەم هەڵوێستە بەزاندنی سەروەریی عێراقە."

پێشنوێژی مزگەوتی گەورەی نەجەف بە زمانێکی تووند باسی لە سەرۆکی ئەمریکا کرد و گوتی، "سەرۆکی ئەمریکا بەداخەوە بێ ئەدەبە. عێراق وەک هەندێک وڵاتی ناوچەکە نییە کە ئەو بە مانگای شیردەر وەسفیان دەکات. عێراق گەلێکە سەرشۆڕی قبووڵ ناکات."

قەبانچی ئاماژەی بەوەش کرد کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەبەردەم دوو بژاردەدایە؛ پاشەکشەکردن لە بڕیارەکانی کە ئەوە بەواتای داننان بە نەمانی سەروەری دێت یانیش چارەسەرکردنی دۆخەکە لە رێگەی دیپلۆماسییەوە.

لەبارەی ململانێی نێوان تاران و واشنتن، سەدرەدین قەبانچی گوتی، "ئەمە جەنگی ئیسلام و سەروەریی ئیسلامییە. ئەمریکا لە هەوڵەکانی بۆ رووخاندنی ئێران شکستی هێناوە. ئێمە بڕوامان وایە ئێران ناکەوێ تاوەکو ئاڵاکە رادەستی ئیمامی مەهدی دەکات."

قسەکانی قەبانچی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی سێشەممەی رابردوو لە چەند لێدوانێکدا دژایەتیی خۆی بۆ بەربژێرکردنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ راگەیاند، ئەمەش کاردانەوەی  فراکسیۆنە سیاسیەکانی نێو  چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لایەنگرانی مالیکی لێکەوتەو

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار