هاكان فيدان: پشتیگری رێككەوتنی هەسەدەو دیمەشق دەكەین

8 كاتژمێر لەمەوپێش



هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ كەناڵی الجزیرة: رێککەوتنی ئەم دواییەی حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات زۆر گرنگە.

*تورکیا پشتگیری لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات، بەبێ گوێدانە لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، مەترسی تایبەت و هێڵی سوری خۆمان هەیە.

*لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک حکومەتی دیمەشق رێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات، بەزۆری ئەم رەچاوکردنانە لەبەرچاو دەگیرێن.

*ئاگربەستەکە هێشتا پیادە دەكرێت، ئەوەش ڕێگە بە هێزەکانی ئەمریکا دەدات دەستگیرکراوەکانی داعش لە سوریاوە بگوازنەوە بۆ عێراق.
*ئەمە بە پێشهاتێکی گرنگ دەبینم، باوەڕم وایە پێویستە هەموو لایەک لەم ڕووەوە هاوکار بن، ئێمە لە تورکیا هەموو هەوڵێک دەدەین لەگەڵ ئەمریکییەکان کاربکەین بۆ ئاسانکاری بۆ ئەم کارە.

*لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا تورکیا هەر پێکهاتەیەکی پۆلیسی بە سەرکردایەتی کورد قبوڵ دەکات یان نا، وتی، لە بنەڕەتدا هەسەدە درێژکراوەی ڕێکخراوی "تیرۆریستی پەکەکە"یە  لە سوریا.
*پەکەکە چوار لقی لە چوار وڵاتدا هەیە کە بریتین لە سوریا، عێراق، ئێران، تورکیا، واتە ئامانجی پەیوەندیدار بەو وڵاتانەوە هەیە.

*تورکیا گرنگییەکی ڕاستەقینە بە کوردەکانی سوریا دەدات و دەبێت دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
*رێکخراوی "تیرۆریستی پەکەکە" پێشتر سەدان کەسی كۆ کردۆتەوەو ناردویەتی بۆ خزمەتکردن لە چوارچێوەی ریزەکانی (هەسەدە) لە سوریا.

*ئەمانە سوری نین، ئێستا لە سوریان، تاکە ئامانجیشیان زیانگەیاندنە بە بە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، دەمانەوێت ئەم دۆخە کۆتایی پێبێت.
*نزیکەی ٣٠٠ چەکداری سەر بە ڕێکخراوە چەپەکانی تورکیاشیان داڵدە داوە کە تاکە ئەرکیان گەڕانە بەدوای دەرفەت بۆ هێرشکردنە سەر سەرباز و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا.

*هەموویان دەناسین، ئەوانیش دەزانن، ئێمەش دەمانەوێت ئەم دۆخە بە کۆتایی پێبێت، ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە دەبێت لە چوارچێوەی بنەماکانی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرى و یەکگرتوودا چارەسەر بکرێن.
 *لە دەوڵەتێکی یەکگرتوو و سەروەردا دوو سوپات ناوێت، پێویستە تەنها یەک سوپای هەبێت، لەژێر فەرماندەیی یەک دەسەڵاتدا.

* دروستكردنی هێزی پۆلیس و بابەتەکانی تر دەتوانرێت لە نێوان دیمەشق و هەسەدەدا رێكبخرێن.
*نامانەوێت بە وردەکارییەكانەوە سەرقاڵ بین، ئێمە بە تەواوی ئاگاداری هەستیارییەکانمانین،  پێمان وایە ئەوەی داوای دەکەین لە هێزەکانی هەسەدە  و لایەنەکانی دیکە بە تەواوی شیاوی جێبەجێ كردنن. 

🔹هێزەکانی سوریای دیموکرات هەندێک جار ناکۆکی لە نێوان ئەمریکا و سوریادا دروستکردووە، ئەنكەرەو واشنتۆن و دیمەشق راوێژی هەمەلایەنە ئەنجام دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار