سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع: پێویستە لە سوریا ئاشتی بەرقەرار بێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بارەگای بارزانی ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریای بڵاوکردەوە و ئاماژەیداوە، جیا لە تاوتوێی بارودۆخی ئێستای سووریا، گفتوگۆیان لە بارەی هەنگاوەکانی داهاتووی رێککەوتنی نێوان حکوومەت و هەسەدەیان کرد.

یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکی ئێوارەی رۆژی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2026، نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییەكان و رێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات و هەنگاوەكانی داهاتوو كرا. 

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جەخت لە پێویستیی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە و ئەوەش دووپاتكرایەوە كە دیالۆگ و لێكتێگەییشتن تەنیا رێگەی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكیەكان بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار