کەشناسى: ئەم هەفتەیە بارانە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە      1-2-2026

کەش / کەشی ئەمڕۆی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان بەردەوام  نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە سەر ناوچە جیاجیاکان , باران بارین بە شێوەی نمە باران لە سەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا دەبێت, لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفرێکی کەمی دەبێت .سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمانی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ کاتدا .  

خێراى با / مامناوەند ( 10– 20) کم/ک  هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 20 کم لە کاتژمێرێکدا .
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت 

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی  
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 10  پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران :  2 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی 
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی 
ئاکرێ : 11  پلەی سیلیزی

سبەى دوو شەممە     ‌ 2-2-2026
لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاویەکان .لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی جیا جیا دوبارە دەست پێدەکاتەوە , لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان  ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان لە 2000 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە بەفرێکی کەمی دەبێت . سەنتەری پارێزگاکان نمە بارانێکی کەمی دەبێت لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ . 

خێراى با / مامناوەند   ( 5 – 15 ) کم/ک .
پلەی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی 

ئاراستەی با/باشووری ڕۆژهەڵات 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

پیرمام : 12  پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  4 پلەی سیلیزی     

سلێمانی :  13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی 
دهۆک : 12  پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 13  پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13  پلەی سیلیزی

تێبینی / لە ماوەی ئەم هەفتەیە پێشبینی  بۆ ڕۆژانی سێ شەممە چوارشەممە پێنج شەممە هەینی بەردەوام ئاسمان نیمچە هەور دەبێت .رۆژی سێ شەممە نا جێگیری لە کەشی ناوچەکەمان زیاد دەکات باران بارین زۆربەی ناوچە جیا جیاکان دەگرێتەوە بە ڕێژەی جیاجیا  لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی دووشەمە  . هاوکات لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقەش دەبێت .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار