ئەفسەرێك مامۆستایەكی ئاینی سزا دەدات و لەژێر ئەشكەنجەدا گیان لەدەست دەدات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەفسەرێکی سوپای عێراقی مەلا (پێشنوێژ)ی مزگەوتێک ئەشکەنجە دەدات و دەیکوژێت.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 3 ی ئایاری 2021،لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: دادگای تاوانەکان لە نەینەوا ئەفسەرێکی سوپای عێراقی بە زیندانیکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ و یەک مانگ و دوورخستنەوەی لە ریزەکانی سوپا، سزا دا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، کە ئەو ئەفسەرە بەهۆی کوشتنی ئەندامێکی رێکخرای تیرۆریستی داعش سزا دراوە، رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ئەو ئەفسەرە بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن و بەبێ ئاگاداریی دادوەر، مەلای مزگەوتێکی مووسڵی راپێچی بارەگای سوپا کردووە و تا مردن، ئەشکەنجەی داوە.
بابهتی پهیوهندیدار