لاهور شێخ جه‌نگى: جه‌خت کرایه‌وه له که‌شێکى ئارام
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانى کرد، لاهوور شێخ جه‌نگى له په‌یامێکدا له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که رایگه‌یاند:"سوپاسى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان‌مان کرد بۆ ئه‌و رۆڵه نیشتیمانییه‌ى که ده‌یبینێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان و لێکنزیککردنه‌وه‌ى بیروبۆچوونه جیاوازه‌کان".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى نیسانى 2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌سلێمانى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى کۆبوویه‌وه‌و بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له ده‌باشان پێشوازییان لێکرد.
لاهوور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه له په‌ڕه‌ى فه‌یسبووکى خۆى رایگه‌یاند:" له کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختکرایه‌وه له‌سه‌ر دروستکردنى که‌شێکى ئارام و وه‌لانانى کێشه و ناکۆکییه سیاسییه‌کان و دۆزینه‌وه و دیاریکردنى چوارچێوه‌یه‌کى هاوبه‌ش که جێگه‌ى ره‌زامه‌ندیى هه‌موو لایه‌نه‌کان بێت بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى و ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌رگریکردن له مافه‌کان".
هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له به‌رپرسیارێتى و رۆڵ و پێگه‌ى دیار و کاریگه‌رى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له یه‌کڕیزى و ته‌بایى و پرۆسه‌ى سیاسى و حوکمڕانیى هه‌رێمى کوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا کردووه‌ته‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى گفتوگۆ له‌باره‌ى دوایین گۆڕانکارى و پێشهاته‌کان و دۆخى سیاسیى ئێستا و په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان و کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق کراوه.
هه‌روه‌ها یه‌کێک له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانى کۆبوونه‌وه‌که پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورێکى نوێ بووه بۆ هه‌رێمى کوردستان.
له کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر دروستکردنى که‌شێکى ئارام و وه‌لانانى کێشه و ناکۆکییه سیاسییه‌کان و دۆزینه‌وه و دیاریکردنى چوارچێوه‌یه‌کى هاوبه‌ش که جێگه‌ى ره‌زامه‌ندیى هه‌موو لایه‌نه‌کان بێت بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى و ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌رگریکردن له مافه‌کان.
هاوکات تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ى که بوونه‌ته مایه‌ى قووڵکردنه‌وه‌ى ناکۆکییه‌کان، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى رایده‌گه‌یێنێت، "لێکتێگه‌یشتنى زیاترى نێوان لایه‌نه‌کانمان به پێویست زانى به جۆرێک که به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى زاڵ بکرێت له پێناو داکۆکیکردنى زیاتر له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به‌ھێزى پێگه‌ى کورد له به‌غدا به تایبه‌ت له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و نه‌فه‌وتانى ده‌نگى کورد".