عومه‌ر سه‌ید عه‌لى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى باسى سزادراوانى بادینان ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سته‌ى سزایى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى ھه‌رێم سزاى به‌ندکردنى رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینانى په‌سه‌ند کرد، رێکخه‌رى ژورى یاسایى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند:" بڕیاره‌که یه‌کێک ده‌بێت له‌و خاڵه ره‌شانه‌ى مێژوى هه‌رێمى کوردستان، ... ئه‌وه‌ش پێشهاتێکى یاسایى خراپه له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین"، ده‌شڵێت:" ئه‌مڕۆ رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى باسى ئه‌م دۆسییه‌یان کردووه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چوارى ئایارى 2021، چۆمان محه‌مه‌د، رێکخه‌رى ژورى یاسایى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به میدیاى فه‌رمى حزبه‌که‌ى راگه‌یاندوه، بڕیار سزادانى چالاکوانانى بادینان که له‌ماوه‌ى رابردودا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان قسه‌ى له‌سه‌ر کراوه و پێشێلکارییه‌کانیان خستوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها پارێزه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانیش که‌موکوڕییه‌کانى پرۆسه‌ى دادگاییکردنه‌که‌یان باس کردوه، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌ساتى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و چالاکوانانه له‌سه‌ر خه‌ت بوه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌که‌یان و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کى یاسایی.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکرد، ئه‌مڕۆ له‌کۆبونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره‌کانیان قسه‌کردن بوه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه، چونکه ئه‌و دۆسیه‌یه په‌یوه‌سته به ئازادى راده‌ربڕین له‌هه‌رێمى کوردستان و کارى رۆژنامه‌نوسى و ده‌زگاکانى راگه‌یاندنه‌وه، بۆیه به‌رگرى بزوتنه‌وه‌که‌یان له‌و روانگه‌یه‌وه‌یه ئه‌و دۆخه روبه‌ڕوى هه‌موان ده‌بێته‌وه.
هاوکات رێکخه‌رى ژورى یاسایى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "بڕیارى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم بۆ په‌سه‌ندکردنى زیندانیکردنى چالاکوانان یه‌کێک ده‌بێت له‌و خاڵه ره‌شانه‌ى مێژوى هه‌رێمى کوردستان، که واده‌کات بێ متمانه‌یى زیاتربێت به‌دامه‌زراوه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه‌وه دروستببێت".
چۆمان محه‌مه‌د ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" پێگه‌ى هه‌رێمیش له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه ناشرین ده‌کات، بڕیاره‌که ده‌بێته پێشهاتێکى یاسایى خراپ به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاکوانانه که به‌بۆچونى ئێمه هیچ رێکارێکى تاوانکارانه‌ى تێدا نه‌بوه".

