ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى رۆژئاڤاوه داوایه‌ک له ئه‌مریکا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى جێبه‌جێکارى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموکرات ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مریکادایه، یارمه‌تى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) بدات و هیوایش ده‌خوازێت، "ئه‌مریکا جارێکى تر، پلانى کشانه‌وه له رۆژئاڤاى کوردستان دانه‌نێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئایارى 2021، ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى جێبه‌جێکارى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموکرات، به‌شداریى له گفتوگۆیه‌کى په‌یمانگاى (نیولاینز) کرد که له به ئۆنلاین ڕێک خرابوو.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له به‌رنامه‌که‌دا،ئاماژه‌ى به بارودۆخى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا کرد‌و وتی:" سه‌ره‌ڕاى بوونێکى سنووردارى حکومه‌تى دیمه‌شق، ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، تاڕاده‌یه‌کى باش، سه‌ربه‌خۆیى خۆى هه‌یه و گه‌لانى کورد، عه‌ره‌ب، مه‌سیحى و ئه‌وانى تریش، له‌سایه‌یدا به یه‌کسانى ده‌ژی".
سه‌رۆکى لیژنه‌ى جێبه‌جێکارى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموکرات، باسى له‌وه‌شکرد ، هێزى سه‌ره‌کى له ناوچه‌که (هه‌سه‌ده)یه که له هه‌موو پێکهاته‌کان پێکهاتووه و وتیشی:" “هیوادارین ئه‌مریکا بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆى وڵاته‌که‌ی، درێژه به شه‌ڕى دژى تیرۆر بدات و بۆ ئه‌وه‌یش یارمه‌تى کورد و هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) بدات".
له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکاوه له ڕۆژئاڤاى کوردستان، ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ى بیرهێنایه‌وه کاتێک تره‌مپ له ساڵى 2019 بڕیارى کشانه‌وه‌ى دا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا، ئه‌وه بوارى دا به ده‌وڵه‌تى تورک بۆ هێرشى داگیرکاری، وتیشى:"هیوا ده‌خوازم، ئه‌مریکا جارێکى تر، پلانى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى له ناوچه‌که دانه‌نێت و پشت له هاوپه‌یمانه‌کانى نه‌کات، چونکه مانه‌وه‌ى له‌و ناوچه‌که، له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مریکایشدایه".