باڵیۆزخانه‌ى که‌نه‌دا له‌عێراق: زۆر نیگه‌رانین له سزادانى رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانان له هه‌رێم
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌نه‌دا له‌سه‌ر که‌یسى زیندانیکراوانى بادینان هاته ده‌نگ و باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌عێراق تویتێکى له‌وباره‌یه‌وه کردوه و نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕیووه.
باڵیۆزخانه‌ى که‌نه‌دا له به‌غداد له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، به زمانى کوردى تویتێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه:"که‌نه‌دا زۆر نیگه‌رانه له سزادانى ڕۆژنامه‌نوس‌و چاڵاکوانان له هه‌رێمى کوردستان".
له‌به‌شێکى دیکه‌ى تویته‌که‌دا، بالیۆزخانه‌ى که‌نه‌دا له‌به‌غدا ئه‌وه ده‌خاته‌روو که "ڕاگه‌یاندنى ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بناغه‌ى دیموکراسیه."
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن که ڕاگه‌یاندنکاران‌و بیروڕاى جیاواز وه‌کو ئۆکسجین گرنگه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کى ئازاد‌و هۆشیارو گشتگیر.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌بیانووى سیخوڕی‌کردن بۆ ولاتانى دیکه و کۆبونه‌وه و وه‌رگرتنى زانیارى له‌باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا، بڕیارى زیندانیکردنى پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاکوانى په‌سه‌ندکرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش کاردانه‌وه‌ى زۆرى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى به‌دوادا هات، تائێستا چه‌ندین وڵات هه‌ڵوێستى توندیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بووه.