کوره‌که‌ى نه‌تانیاهۆ وێنه‌ى ئاڵاى کوردستان بۆ ئه‌ردۆغان ده‌نێرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کوڕى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌تویته‌ر وێنه‌یه‌کى ئاڵاى کوردستانى پۆستکردوه و له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ژمارى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیاى تاگکردووه.
یایر نه‌تانیاهۆ، کوڕى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر به‌بێ زیادکردنى هیچ نوسینێک، ئاڵایه‌کى جوڵاوى کوردستانى داناوه و ئه‌ردۆغانى تاگکردووه.
ناکۆکییه‌کانى نێوان سه‌رۆکى تورکیا و سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌سه‌ر پرسى فه‌ڵه‌ستین و مزگه‌وتى ئه‌قسایه و له‌م دوایه‌دا ئه‌ردۆغان ئیسرائیلى به ده‌وڵه‌تى "تیرۆر" وه‌سفکرد.
کوڕى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ساڵى رابردووش، وێنه‌یه‌کى ئاڵاى کوردستانى پۆستکرد و داواى له کۆمپانیاى تویته‌ر کردبوو ئاڵاى کوردستان وه‌ک ئیمۆجى زیادبکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار