یه‌كێتى مامۆستایان داوای كۆتایهاتنی لێبڕینی موچە دەكات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان رایگەیاند داوا دەكەین كۆتایی بە لێبڕینی نایاسایی موچە بهێنرێت.
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە 11ی ئایاری 2021 له 59 ساڵه‌ى دامه‌زراندنیدا، له‌ڕاگه‌یانراوێكدا 10 خاڵىدا ڕایگەیاند پێویستە كۆتایی بە لێبڕینی نایاسایی موچە بهێنرێت.
دەقى ڕاگەیانراوەکە:
به‌یاننامه‌ى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان
به بۆنه‌ى (59)ه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنیه‌وه
كوردستانیانى خۆشه‌ویست
مامۆستایانى دڵسۆز
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له15ى 5ى 1962 له‌سه‌ر ده‌ستى كۆمه‌ڵێك مامۆستاى دڵسۆز‌و خۆنه‌ویست‌و بوێر دامه‌زراوه، بۆئه‌وه‌ى له‌یه‌ك كاتدا به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌ڕێوه‌بچێت‌و به‌شداریى كاراش له‌بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستان بكه‌ن، له‌و ڕێككه‌وته‌وه تا ئه‌مساڵ به‌دروست له15ى 5دا 59 ساڵ له‌مێژوى پڕ له‌خه‌بات‌و قوربانیدان ته‌واوده‌كات، چه‌ند گه‌واهیش هه‌ن ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن له‌وانه:
1ـ به‌خشینى گیانى پیرۆزى زیاتر له(480) سه‌ركرده‌و كادیر‌و ئه‌ندامى لێوه‌شاوه‌ى خۆی به‌خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانیمان.
2ـ به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌بێ موچه بۆ ماوه‌ى (6) مانگ له‌دواى راپه‌ڕینى ئادارى ساڵى 1991ى گه‌لى كوردستان.
3ـ درێژه‌دان به‌پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ساڵانى 2014-2015-2016-2017 سه‌ربارى دواكه‌وتن‌و پێنه‌دانى موچه‌و پاشه‌كه‌وتكردنى زۆره‌ملێ.
4ـ سوربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ى ده‌بێت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن گرفتى تێنه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسی كۆرۆناو پێنه‌دانى موچه‌ى زۆربه‌ى مانگه‌كانى ساڵى 2020و لێبڕینى نایاسایی كه تائێستاش به‌رده‌وامه.
به‌ڕێزان خۆشه‌ویستان...
یه‌كێتى مامۆستایان، بۆ هه‌ر قۆناغێك پڕۆژه‌و پێشنیاز‌و دیدى زانستیانه‌و بابه‌تیانه‌ى خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كان هه‌بووه، چ بۆ به‌ره‌و پێشبردنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا چ بۆ پرسه‌كانى باشكردنى ژیان‌و گوزه‌رانى مامۆستایان چ بۆ پرسه نیشتیمانى‌و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان، له‌ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتى پیشه‌یی‌و مێژویی‌و مرۆڤایه‌تى‌و ئه‌خلاقیانه‌ى خۆی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سودى له‌ڕێكاره مه‌ده‌نیه‌كان وه‌رگرتوه‌و درێژه‌شى پێده‌دات، پێویسته بوترێت (ی.م.ك) هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه هه‌وڵى ئه‌وه‌شیداوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش په‌ره‌پێبدات، چونكه بڕواى وایه ئه‌وه فاكتۆرێكى گرنگ ده‌بێت بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى داخوازیه‌كان و ناساندنى كێشه بونیادیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
به‌ڕێزان..
له‌م بۆنه گرنگه‌دا به ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین، له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌م یادكردنه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك داواكارى بكه‌ینه‌وه كه پێمان وایه سه‌ر وه‌ختى جێبه‌جێكردنیان هاتوه:
1ـ پاراستنى یه‌كڕیزى گه‌له‌كه‌مان، له‌وباره‌یه‌وه داوا له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌لى كوردستان له‌به‌رچاو بگرن، چیتر به‌لاى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبی‌و لاوه‌كیدا نه‌چن.
2ـ كۆتاییهێنان به‌لێبڕینى نایاسایی موچه.
3ـ كردنه‌وه‌ى ژماره‌ى بانكى بۆ ته‌واوى مامۆستایان‌و جێكردنه‌وه‌ى ئه‌و موچانه‌ى له‌ڕابردوودا نه‌دراون هه‌روه‌ها ئه‌و پاشه‌كه‌وت‌و لێبڕینه زۆره‌ملێ‌و نایاساییانه‌ى كراون له‌و ژماره بانكیه.
4ـ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پله‌و موچه به‌رزكردنه‌وه كه له‌ساڵى 2015وه وه‌ستێنراوه.
5ـ په‌سندكردنى ڕه‌شنوسی پارێزبه‌ندى مامۆستایان كه سێ ساڵ زیاتره پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كراوه.
6ـ درێژه‌دان به‌یاساى چاكسازى به‌مه‌رجێك ده‌ست بۆ ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان به‌گشتى‌و مامۆستایانى زانكۆ نه‌برێت.
7ـ یه‌كخستنى یاساى خانه‌نشینى كه تیایدا دادپه‌روه‌رى له‌به‌رچاو بگیرێت له‌وانه‌ى كه شایسته‌ى موچه‌ى ته‌واون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به‌بێ خزمه‌تى یاسایی خانه‌نشینى كراون.
8ـ له‌به‌رچاوگرتنى خزمه‌تى مامۆستایانى وانه‌بێژ كه له‌ئێستادا بۆشایی پرۆسه‌ى دانه‌مه‌زراندنى مامۆستایانیان پڕكردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه پێویسته كرێیه‌كانیان به‌به‌رده‌وامى پێبدرێت هه‌روه‌ها دامه‌زراندنیشیان بۆ بكرێت به‌گرێبه‌ست یان به‌فه‌رمى.
9ـ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى نیشته‌جێبوون یان دروستكردنى شاری تایبه‌ت به‌مامۆستایان له‌ڕێگه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌نرخێكى گونجاوو قیستى درێژخایه‌ن.
10ـ بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام به‌گرنگ ده‌زانین داواكارین وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت‌و سه‌ره‌تاى ساڵى ئاینده‌ش ماوه‌یه‌كى گونجاو كه له‌مانگێك كه‌مترنه‌بێت، ته‌رخانبكرێت بۆ پێداچوونه‌وه به‌بابه‌ته‌كان له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن.
به‌ڕێزان‌و خۆشه‌ویستان..
له‌م یاده پیرۆزه‌دا وێڕاى پیرۆزبایی گه‌رممان له‌ته‌واوى مامۆستایانى خۆشه‌ویست هه‌ر له‌باخچه‌ى ساوایانه‌وه تا ده‌گاته زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان، درودو سڵاویش ده‌نێرین بۆ ڕۆحى پاكى سه‌ركرده دامه‌زرێنه‌ره‌كانى (ی.م)و ته‌واوى ئه‌و مامۆستایانه‌ى شه‌هیدبوون یان كۆچیان كردووه یان ئه‌وانه‌ى بوونه قوربانى كۆڤید-19، هیواى ته‌مه‌ن درێژیش بۆ مامۆستایانى خانه‌نشین ده‌خوازین، سڵاویش ده‌نێرێن بۆ قوتابیان‌و خوێندكارانى خۆشه‌ویستمان ئومێدى ئاساییبونه‌وه‌ى ئه‌م ڕه‌وشه ناله‌باره‌یان بۆ ده‌خوازین بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى ئامانجه‌كانیان.
سه‌ركه‌وتوبێت خه‌باتى په‌روه‌رده‌یی‌و پیشه‌ییمان
رووه‌و به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه نیشتیمانى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان