هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په: هیوادارین هه‌ورى ره‌شى سه‌ر گه‌له‌که‌مان نه‌مێنێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌روین بوڵدان و میدحه‌ت سانجار هاوسه‌رۆکانى پارتى دیموکراتیکى گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌یامى پیرۆزکردنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند:"هیوادارین هه‌ورى ره‌شى سه‌ر گه‌له‌که‌مان و مرۆڤایه‌تى بڵاوه‌ى پێ بکرێت و ئه‌م جه‌ژنه ببێته هۆى هێنانى رۆژانى خۆش و رووناک".
هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په له په‌یامه‌که‌یاندا که ئاڕاسته‌ى گه‌لى کوردستانیان کردوه رایگه‌یاندوه، له ناو شه‌رو پێکدادان و داگیرکه‌رى و زوڵم، ناهه‌قی، فشار، په‌تاى گشتگیر و هه‌لومه‌رجه دژواره‌کاندا ئێمه به دڵێکى غه‌مگینه‌وه پێشوازى له جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ساڵى ٢٠٢١ ده‌که‌ین. له هه‌ر لایه‌کى جیهانه‌وه زاڵمه زۆرداره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان هه‌موو به‌هاکانى مرۆڤایه‌تى ژێر پى ده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت زوڵم و تاریکى شه‌پۆل به شه‌پۆل بڵاوبکه‌نه‌وه و ته‌خت و تاجى زۆردارانه‌ى خۆیان قایم بکه‌ن، که ده‌یانه‌وێت له بریى برایه‌تى دوژمنایه‌تى و له بریى ئاشتى شه‌ێ و له بریى یه‌کسانى سته‌مکارى به‌سه‌ر گه‌لاندا بسه‌پێنن.
هاوکات هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که رۆحى جه‌ژن رۆحى ئارامی، ئاشتی، پشتیوانى وهاوکارییه، رۆحى برایه‌تی، دۆستایه‌تى و یه‌کسانییه،" ئێمه ئه‌م جه‌ژنى ره‌مه‌زانه به رۆح و واتا راسته‌قینه‌کانییه‌وه پیرۆز ده‌که‌ین. له جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا پشتیوانى و هاوکاریى خۆمان به‌هێز بکه‌ین و له‌دژى ناهه‌قی، زوڵم و زۆردارى تێکۆشانى ره‌وا و دادپه‌روه‌رانه‌مان بڵند بکه‌ین".