به‌بیانووى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى سه‌له‌فییه‌کان چه‌ند که‌سێک بریندار ده‌که‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى هێرشى سه‌له‌فییه‌کانى شارى مه‌ریوانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بۆسه‌ر گه‌ڕه‌کێک، ئه‌مجاره‌یان له شارى سه‌قز به بیانوى خواردنى مه‌ى په‌لامارى چه‌ند که‌سێکیانداوه و به سه‌ختى برینداریان کردوون.
رێکخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه که شه‌وى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى مه‌ل قه‌ڕنى شارى سه‌قز، گروپێکى سه‌له‌فى به پاساوى خواردنى مه‌ی، به چه‌قۆ هێرشیانکردووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند که‌سێک و به سه‌ختى برینداریان کردوون.
له‌و هێرشه‌دا چه‌ند که‌سێک برینداربوون و برینى یه‌کێک له‌وانه به‌ناوى “هاوڕێ مه‌له‌کی” زۆر قورسه و که‌سێکى دیکه به‌ناوى شه‌هروز له په‌لاماره‌که‌دا بریندار بووه.
چه‌ند شایه‌تحاڵێک له ڕوداوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، که سه‌له‌فییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان کردووه، که سه‌رى ئه‌و که‌سانه ده‌بڕن و پیشتریش هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌یان له چه‌ندین که‌سى دیکه کردووه.
ڕۆژى دووى ئه‌م مانگه، چوار که‌س که خۆیان وه‌ک سه‌له‌فى ناساندبوو، هێرشیان کرده‌سه‌ر گه‌ڕه‌کى دارسێران له شارى مه‌ریوان و به‌بیانوى فرۆشتى مه‌ى له‌و کۆڵانه هه‌وڵى سه‌ربڕینى چه‌ند که‌سێکیاندا.
هاوکات ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ئه‌و سه‌له‌فییانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێران خۆیانه‌وه پشتگیرى ده‌کرێن و له‌کاتى هێرشیش بۆسه‌ر هاوڵاتییان هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ناکرێت.