هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین: سه‌ربازێک چوار ئه‌ندامى میتى تورک کرانه ئامانج

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، رایگه‌یاند، له دوو چالاکى هێزه‌کانیاندا سه‌ربازێک و دو ئه‌ندامى میتى تورکى کوژراون و دو ئه‌ندامى دیکه‌ى میت بریندار بون.
هێزه‌کانى رزگاریى عفرین، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکرد، رۆژى 10ى ئه‌م مانگه له چالاکییه‌کى هێزه‌کانیاندا دژ بنکه‌یه‌کى سوپاى تورکیا له نزیک گوندى "جلبیری" له ناحیه‌ى شێراوا، سه‌ربازێکى تورکیا کوژراوه.
هاوکات به‌پێى به‌یاننامه‌که، هه‌مان رۆژ هێزه‌کانى رزگاریى عفرین له نزیک گوندى "برادێ"ى سه‌ربه ناحیه‌ى شێراوا، چالاکییه‌کیان له‌دژى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ژماره‌یه‌ک میت و سه‌ربازى تورکیا ئه‌نجام داوه‌و له ئاکامى چالاکییه‌که‌دا دو ئه‌ندامى میت کوژراون و دو ئه‌ندامى دیکه‌ى میتیش برینداربون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار