به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا کازمى چه‌ند پرسێک تاوتوێ ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشوازیکرد له سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق و له‌دیداره‌که‌دا پێویستى پارێزگاریکردن له ئارامى وڵات، پاراستنى ئاسایش، سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت جه‌ختى له‌سه‌رکرایه‌وه .
ئه‌مڕۆ 18ى ئایارى 2021، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به‌رهه‌م ساڵح، له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا پێشوازیکرد له مسته‌فا کازمی کرد.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوه، له دیداره‌که‌دا جه‌ختکرایه‌وه له پێویستى پارێزگاریکردن له ئارامى وڵات و پاراستنى ئاسایش و سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنى یاسا و پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و گرنگى راوه‌دونانى پاشماوه‌ى تیرۆریستان که مه‌رامیانه ئاسایش و سه‌قامگیرى چه‌ند ناوچه‌یه‌ک بشێوێنن.
هاوکات، پێویستى دابینکردنى پشتیوانى ته‌واو له هێزه ئه‌منییه‌کان به سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانییه‌وه بۆ ھێنانه‌دى ئاسایش و ئارامی.
له به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا ھه‌ردولا گفتوگۆیانکردوه ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و جه‌ختکراوه‌ته‌وه له پێویستى ره‌خساندنى که‌شێکى له‌بار و گونجاو و پشتیوانى و دابینکردنى ته‌واوى پێداویستییه‌کان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌که و گرتنه‌به‌رى باشترین رێوشوێنه‌کان بۆ رێگریکردن له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ و هه‌مو ئه‌و هۆکارانه‌ى ده‌بنه ھۆى ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى له‌سه‌ر خواستى ده‌نگده‌ران دروست بکات له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌ى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک، ھه‌روه‌ھا تاوه‌کو ده‌رهاویشته‌کانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ببێته مایه‌یى ھێنانه‌کایه‌وه‌ى خواستى ئازادانه‌ى خه‌ڵک.
جه‌ختیکرایه‌وه له هه‌ڵوێستى نه‌گۆێ و پشتیوانى عێراق بۆ دۆزى فه‌ڵه‌ستین و ھێنانه‌دى داواکارى و مافه ره‌واکانی.
