هه‌په‌گه ئه‌ردۆغان به‌درۆ ده‌خاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل -هه‌په‌گه- کوژرانى سه‌رکرده‌یه‌کى ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و ڕایگه‌یاند:"ده‌وڵه‌تى فاشیتى تورک، بۆ شاردنه‌وه‌ى شکسته‌کانى به‌رامبه‌ر گه‌ریلا، که‌وتووه‌ته درۆکردن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى ئایارى 2021 ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌په‌گه له‌باره‌ى ئه‌و بانگه‌شانه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌سه‌ر گه‌ریلا و فه‌رمانده‌کانى بڵاویان ده‌کاته‌وه، ڕاگه‌یه‌نراوێکى بۆ ڕاى گشتى بڵاو کرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه: “ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک، له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان، شکستى هێناوه، بۆیه که‌وتووه‌ته درۆکردن، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى به‌مدواییه له‌سه‌ر هێزه‌کانمان و فه‌رمانده‌کانمان بڵاو ده‌کاته‌وه، هیچ ڕاستییه‌کیان نییه".
دوێنێ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، کوژرانى به‌رپرسى گشتیى په‌که‌که‌ى له‌سوریا ڕاگه‌یاند.
ئه‌ردۆغان له وتارێکیدا له‌کۆبونه‌وه‌ى کابینه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار وتی" سۆفى نوره‌دین، به‌رپرسى گشتیى په‌که‌که له‌سوریا له‌ئه‌نجامى کارى دوور‌و درێژى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میت، له‌ئۆپراسیۆنێکدا له‌باکوری عێراق - هه‌رێمى کوردستان کوژراوه".
