حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدایان کۆنتڕۆڵ کرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدایان کۆنتڕۆڵ کردووه‌ به‌هۆى ده‌ستگیرکردنى به‌رپرسى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى ئه‌نبار که‌ تۆمه‌تبار کراوه‌ به‌ کوشتنى چالاکوانان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رکرده‌ شیعه‌کانى وه‌ک نورى مالکى و هادى عامرى و عه‌مار حه‌کیم له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌دان له‌پێناو هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که‌.

به‌پێى میدیاکانى عێراق، گروپه‌ جیاوازه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدایان به‌ته‌واوى کۆنتڕۆڵ کردووه‌و ئه‌وه‌ش مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى توره‌ کردووه‌، بۆ هێورکردنه‌وه‌ى گروپه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و چۆڵکردنى ناوچه‌ى سه‌وز، عه‌مار حه‌کیم و نورى مالکى و هادى عامرى له‌گه‌ڵ کازمى له‌ کۆبونه‌وه‌دان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار