ئەمریكا پشتگیری تەواوی كازمی دەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگهیاند:" پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقو حکومەتەکەی دەکەین، بۆ هەڵبژاردنێکی پاکو ئازاد لەعێراق".
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەڕاگەیاندراوێکدا رایگهیاند:" بەهێزەوە پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقو حکومەتەکەی دەکەین، بۆ سەپاندنی یاساو ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکی پاکو ئازاد لەعێراق".
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، پاڵپشتییەکی "بەهێز"ی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ سەپاندنی یاساو شکۆی دەوڵەت لەعێراقدا.
دوو ڕۆژە خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی لهشارى بهغدا ڕویدا ئهوهش بەتایبەت دوێنێ چوارشەممە دهستگیركردنى فهرماندهیهكى حهشدى شهعبى لهسهر بڕیارى مستهفا كازمىو دواتریش كاردانهوهى ئهو بڕیاره توندتر بۆوه تا كارگهیشته ئهوهى خودى كازمى بڕیارى ئازادكردنى فهرماندهكه بدات.