ئه‌مریکا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى عیراق هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت" تووڕه‌ین له‌وه‌ى که خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز داواى چاکسازى ده‌که‌ن، روبه‌ڕوى توندوتیژى دڕندانه ده‌بنه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئایارى 2021، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: " هه‌ست به توڕه‌یى ده‌که‌ین، خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخوازى عێراقى داواى چاکسازى ده‌که‌ن، روبه‌ڕوى توندوتیژى دڕندانه ده‌بنه‌و، پێشێڵکردنى یاسا له‌لایه‌ن چه‌کداره میلیشیاکانه‌وه زیان به هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت".
ڕۆژى سێشه‌ممه 25ى ئایار خۆپیشاندانێکى فراوان له شارى به‌غدا به‌دروشمى (کێ منى کوشت) ده‌ستى پێ‌کرد، به‌و هۆیه‌وه سه‌دان خۆپیشانده‌ر چوونه مه‌یدانى ته‌حریر.
خۆپیشانده‌ران داواى لێپرسینه‌وه‌یان له بکوژانى خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێکردنى داواکاریى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵانى 2019 و 2020 یان کرد، هاوکات له‌ئه‌نجامى ته‌قه‌کردنى هێزه ئه‌منییه‌کان خۆپیشانده‌رێک کوژراو چوارى دیکه بریندارکران.