ده‌میرتاش سزایه‌کى نوێى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌تۆمه‌تى "هه‌ڕه‌شه‌کردن له دادوه‌رى دۆسییه‌کانى دژه‌تیرۆر" سزاى دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیکردن به‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) سه‌پێندرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئایارى 2021، له 22ه‌مین دادگاى سزا قورسه‌کانى ئه‌نقه‌ره به‌ئاماده‌بوونى پارێزه‌رانی، پڕۆسه‌ى دادگایکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ویش له‌سه‌ر دۆسیه‌ى "هه‌ڕه‌شه‌کردن له دادوه‌رى دۆسییه‌کانى دژه‌تیرۆر".
دادگا له‌و که‌یسه‌دا بڕیاریدا به سزادانى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیکردن.
پێشتر ده‌میرتاش له دانیشتنه‌که‌دا به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین به‌شداربو و ڕایگه‌یاند:" داواکارى گشتیى ئه‌نقه‌ره سێ هه‌زار و 500 لاپه‌ڕه تۆمه‌تنامه‌ى پێشکه‌شکردووه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌ک به‌ڵگه‌ى به‌رجه‌سته‌کراو دژى من تۆمارنه‌کراوه".
پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په) که ئه‌ردۆغان سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، به‌رده‌وامه له ده‌ستگیرکردن و تۆمه‌تبارکردنى سه‌رکرده‌و په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په‌و زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرى هه‌ده‌په له زینداندان که به‌شێکیان له سه‌رۆک شاره‌وانى و په‌رله‌مانتاران پێکهاتوون.