ئه‌دهه‌م بارزانى دژى له‌شکرکێشى تورکیا هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند
" تورکیا، هه‌ر جوگرافیا و ناوچه‌یه‌کى له‌رووى سوپایى داگیر کردبێت، هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ى لێ نه‌کردووه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ده‌هه‌م بارزانى که‌سایه‌تى دیارى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و ئامۆزاى مه‌سعود بارزانى و ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌باره‌ى له‌شکرکێشى تورکیا هه‌ڵوێستى نیشاندا‌و ده‌ڵێت" کوردستان که‌وتۆته به‌ر گه‌ڕێکى دیکه‌ى داگیرکارى سوپایى و جینۆسایدى ژینگه‌یی". و ده‌شڵێت:" تورکیا، هه‌ر جوگرافیا و ناوچه‌یه‌کى له‌رووى سوپایى داگیر کردبێت، هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ى لێ نه‌کردووه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، له نووسینێکدا که له‌شێوه‌ى بانگه‌وازدایه‌و ئاراسته‌ى چوار سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه‌کان و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى کردووه، ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌شڵێت " وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین، له‌و ماوه‌ى رابردوودا، جوگرافیاى هه‌رێمى کوردستان، به‌گشتى و ده‌ڤه‌رى بادینانى خۆشه‌ویست، به تایبه‌تى و به شێوه‌یه‌کى زۆر دژوارتر، که‌وتۆته به‌ر شاڵاوێکى چڕى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، که له زۆر ناوچه دا سوپاى ده‌وڵه‌تى تورکیا تا قوڵایى نزیک به چل کیڵۆَمه‌تر هاتووه‌ته پێش و خاکى کوردستانیان خستۆته ژێر هه‌ڵومه‌رجى سه‌خت و نایاسایى داگیرکاریى سه‌ربازی"
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " به‌پێى ئه‌زموونى رابردوو ده‌وڵه‌تى تورکیا، هه‌ر جوگرافیا و ناوچه‌یه‌کى له‌رووى سوپایى داگیر کردبێت، هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ى لێ نه‌کردووه، له‌و باره‌وه دوڕگه‌ى قبرس و ئه‌سکه‌نده‌رونه، دوو به‌ڵگه‌ى زیند و روون و مێژووى ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ن، و هه‌ر وه‌ها داگیر کردنى به‌رزایه‌کانى شه‌کیۆ له نیزیک سنورى ئێران له ده‌ڤه‌رى برادۆست و به‌رزایه‌کانى ده‌ڤه‌رى بارزان و ئامێدى و بامه‌رنێ و زوربه‌ى به‌رزایه‌کانى بادینان تاکو نزیک سنورى روژهه‌ڵات وده‌شتى نه‌ینه‌وا و به تێکراى سنوورى نێوانمان دا ".
ده‌قى نووسینى ئه‌دهه‌م بارزانی..
به‌ڕێزان، هه‌ر چوار سه‌رۆکاتى : هه‌رێمى کوردستان و عێراق.
به‌ڕێزان، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانى : هه‌رێمى کوردستان و عێراق.
به‌ڕێزان، نه‌ته‌وه یه‌کگرووه‌کان و نۆێنه‌ریان له عێراق، و ئه‌نجۆمه‌نى ئاسایشى نێونه‌ته‌وه‌ى .
به‌ڕێزان، ئه‌ندامانى یه‌کێتى ئه‌وروپا.
به‌رێزان، ئه‌ندامانى کۆمکارى عه‌ره‌بی.
به‌رێزان، رێکخراوه‌کانى : نێونه‌ته‌وه‌ى و کومه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى کوردستان و عێراق و جیهان.
به‌ڕێزان، رێکخراوه‌کانى ژینگه‌پارێزى : کوردستان و عێراق و جیهان.
سلاوێکى گه‌رمى برایانه
له هه‌ڵومه‌رجێکى زۆر دژوار و ئایه‌نده نادیارى وڵاته‌که‌مان، و له سه‌رده‌مى نیزیک بۆنه‌و له کوتاى هاتنى په‌یمانى لۆزان له سالى ٢٠٢٣.
کوردستان که‌وتۆته به‌ر گه‌ڕێکى دیکه‌ى داگیرکارى سوپایى و جینۆسایدى ژینگه‌یی.
وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین، له‌و ماوه‌ى رابردوو دا، جوگرافیاى هه‌رێمى کوردستان، به‌گشتى و ده‌ڤه‌رى بادینانى خۆشه‌ویست، به تایبه‌تى و به شێوه‌یه‌کى زۆر دژوارتر، که‌وتۆته به‌ر شاڵاوێکى چڕى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، که له زۆر ناوچه دا سوپاى ده‌وڵه‌تى تورکیا تا قوڵایى نیزیک به چڵ کیڵۆمه‌تر هاتووه‌ته پێش و خاکى کوردستانیان خستۆته ژێر هه‌ڵومه‌رجى سه‌خت و نایاسایى داگیرکاریى سه‌ربازى .
ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌که که نه‌به‌ته‌نێ چیاکان و ناوچه و خاڵه جیۆسه‌ربازیه‌کان، به‌ڵکوو گونده‌کانیشى به دانیشتووانى چۆڵ کردووه، و به ده‌ها هاولاتى شه‌هید کراون ، و له‌و ده‌ڤه‌رانه دا مرۆڤه‌کانى ناچار به هه‌ڵاتن و به‌جهێشتنى وارو زێدى باب و باپیران کردووه .
له‌بارى ژینگه‌ییه‌وه، به‌پاساوى خۆپارێزى و سازوکارى جه‌نگى و سوپایی، لێڕه واره جۆانه‌کانى کوردستان، که سه‌رمایه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى و کوردستانى و له ئاستێکى فراوانتردا، میراتى هاوبه‌شى مرۆڤایه‌تى و جیهانیش دێنه هه‌ژمار، به شێوه‌یه‌کى سیستماتیک و پلان بۆ داڕێژراو له‌ناو ده‌با و ده‌سۆتێنێ و به نایاسایى تاڵان ده‌کات .
له‌و سۆنگه‌وه، به‌پێى تێڕوانینێکى مۆڕاڵى بۆ ئایه‌نده‌ى وڵات، وه‌ک هاولاتیک وغه‌مخورێک بانگ له ده‌سه‌ڵات و هه‌موو لایه‌نه‌کانى به‌رپرسیارده‌که‌م ، که هه‌موو هه‌وڵى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، چ له‌ڕێى گفتووگۆ و دانووسانى دولایه‌نه، یان له‌ڕێى ده‌وڵه‌تى عێراقی، یان رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و گشت ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هێزه جیهانیانه‌ى که رێز له ئاشتى و مافى مرۆڤ ده‌گرن و ده‌توانن گوشار دروست بکه‌ن، سنورێک بۆ ئه‌و سنوربه‌زاندن و داگیرکاریه دابنێن .
به‌پێى ئه‌زموونى رابردوو ده‌وڵه‌تى تورکیا، هه‌ر جوگرافیا و ناوچه‌یه‌کى له‌رووى سوپایى داگیر کردبێت، هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ى لێ نه‌کردووه، له‌و باره‌وه دوڕگه‌ى قبرس و ئه‌سکه‌نده‌رونه، دوو به‌ڵگه‌ى زیند و روون و مێژووى ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ن، و هه‌ر وه‌ها داگیر کردنى به‌رزایه‌کانى شه‌کیۆ له نیزیک سنورى ئێران له ده‌ڤه‌رى برادۆست و به‌رزایه‌کانى ده‌ڤه‌رى بارزان و ئامێدى و بامه‌رنێ و زوربه‌ى به‌رزایه‌کانى بادینان تاکو نیزیک سنورى روژهه‌ڵات وده‌شتى نه‌ینه‌وا و به تێکراى سنوورى نێوانمان دا .
کاتى لێدانى زه‌نگى مه‌ترسى هاتووه که هه‌موومان پێکه‌ووه و به بێ دوودڵى ئه‌م زه‌نگه لێبده‌ین، و زۆر به‌جدى و به‌هه‌ند وه‌رگرتنى ته‌واو، هه‌موو ڕێکاره نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان بگرینه‌ن به‌ر و هه‌ڵوێسته‌کانمان رێکبخه‌ین، به‌لێ هه‌ڵوێسته‌کانمان رێکبخه‌ین .
و داوا له ده‌وڵه‌تى تورکیا بکرێ، که له سۆنگه‌ى دراوسێیه‌تى و هاوئایینى و پێکه‌وه‌ژیانى مێژوویى و جوگرافییه‌وه، له‌پێناو ژیانى ئاشتییانه‌ى نێوان دوو گه‌ڵى کورد و تورک وگه‌ڵانى تر له‌م ده‌ڤه‌ره دا و سه‌قامگیرى و ئارامیى هه‌رێمایه‌تى و رۆژ هه‌ڵاتى ناڤین، رێز له سه‌رووه‌رى خاک و ژینگه و ئیراده‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى یاسایى و ده‌ستوریى کوردستان بگرێ و دان به پره‌نسیپه مرۆڤى و سیاسى و ئیداریه‌کانى ئه‌و هه‌رێمه‌دا بنێ.
و کێشه‌کان له‌ناو ئه‌و چوارچێوه و بازنه و کۆمه‌ڵگه‌ى تورکیا و کوردستانى باکور دا چاره‌سه‌ر بکات، که ناوه‌ندى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ئاریشانانه‌یه که پێویستى به لێکتێگه‌یشتنى دوونه‌ته‌وه‌ى کورد و تورک هه‌یه.
بژى ئاشتى و پێکه‌وووه ژیانى مرۆڤایه‌تی.
براتان
ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى
