بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى نزیکه‌ى دوو ملیار دۆلار نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌نامه‌یه‌کدا بۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌ینێت، به ڕێگری‌کردن له بردنى ژماره‌یه‌ک پارچه زه‌وى زیاتر له ملیارێک و 750 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، له‌نامه‌یه‌کدا، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح که ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى کردوه و له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی، " ئه‌مڕۆ به‌دواداچونێکى ته‌واومکرد بۆ چه‌ند پارچه زه‌ویه‌ک له ھه‌ولێر و وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره پرسیارى نرخ و خاوه‌ندارى و گرفتى یاساییم کرد، ئه‌م زه‌ویانه ئه‌گه‌ر به‌پێى یاسا به‌رکاره‌کان کاریان له‌سه‌ر بکرێت و بفرۆشرێن، به‌دڵنیایى سه‌رو ملیارێک و 750 ملیۆن وه‌ک داھات به‌ده‌ستدێت بۆ خه‌زێنه‌ى گشتی".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندوه له فڕۆکه‌خانه‌ى ھه‌ولێره‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌ترى به‌لاى چه‌پدا، له‌سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌ترى به ئاراسته‌ى شه‌قامى گوڵان بۆ لاى پارک، زه‌ویه به‌تاڵه‌کان و پرۆژه ته‌وانه‌کراوه‌کانى نێوان پارک ھه‌تا شه‌قامى 100 مه‌تری، زه‌ویه‌کانى دریم ستى به ھه‌ردو ئاراسته‌ى شه‌قامى 40 مه‌ترى بۆ 100 مه‌تری، پاشان ئه‌و زه‌ویانه‌ى له ھه‌ردولاى چه‌پ و ڕاستى ڕێگاى موسڵن له نێوان شه‌قامى 40 مه‌ترى بۆ 120 مه‌تری، به‌شێکیان به نایاسایى تاپۆ کراون، واته: به‌بێ ئه‌وه‌ى ھیچ کارى تێدا بکرێت کراوه‌ته موڵکى ته‌واو، له‌وانه: 200 دۆنم له پشت ھۆتێل ڕۆتانا، 80.000 هه‌زار نزیک نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان.
هاوکات ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکراشیکردوه، "به‌شێک له‌م زه‌ویانه ھێشتا کارى تێدا نه‌کراوه‌و زیاتر له 700 دۆنم نزیک فڕۆکه‌خانه‌و له سنورى عه‌ینکاوه، به‌ھاکه‌ى زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلاره، دوو کۆمپانیاى ده‌ستڕۆشتو ململانێیانه له‌سه‌رى و یه‌کیان ئاڵاى کۆمپانیاکه‌ى ھه‌ڵداوه له‌سه‌ر ڕوبه‌رى زیاتر له ملیۆنێک و 250 هه‌زار مه‌تر، چه‌ندین پارچه زه‌وى نایابى دیکه‌ش له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌رگیراوه و کارى تێدا نه‌کراوه و واده‌ى یاسایى ته‌واو بوه و ھێڵدراوه‌ته‌وه".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى نوسیووه "له برى ئه‌وه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى که‌سێک پارچه‌یه‌ک بدرێته 100 ملیۆن و یه‌کێکى دیکه بدرێته حه‌فتا ملیۆن به‌یاسا وه‌ربگرێته‌وه‌و بدرێته سودى گشتی".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که چاکسازى گه‌وره ئه‌و پرسه‌یه" به‌دڵنیایى ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌ویانه له‌برى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى چه‌ند کۆمپانیایه‌ک و ھاوبه‌شه‌کانیان به‌کاربێت، حکومه‌ت خۆى قۆناغ قۆناغ و به کێبرکێ بیفرۆشێت، به دڵنیایى زیاتر ملیارێک و 750 ملیۆن دۆلار ده‌چێته خه‌زێنه‌ى گشتییه‌وه".
