به‌رپرسێکى که‌شناسى هه‌رێم راستى ئه‌و دیارده‌یه‌ى ئه‌مشه‌و له ئاسمان ده‌رکه‌وت ئاشکرا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسێکى که‌شناسى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌ک له‌ئاسمانى هه‌رێم بینرا که به‌شێوه‌ى تیشکى پچر پچر وێنه‌که‌ى تۆمارکرا، ئه‌و تیشکانه مانگى ده‌ستکردن بۆ خێراکردنى هێڵى ئینته‌رنێت له‌جیهاندا".
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، ئه‌ژى چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تى:" ئه‌مشه‌و دیسان شه‌مه‌نده‌فه‌رى مانگه ده‌ستکرده‌کان له ئاسمانى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌کانى گه‌رمیان بینراوه،".
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه که ژماره‌ى مانگه ده‌ستکرده‌کانى ئه‌مشه‌و که بۆ ئاسمان هه‌ڵدراوه 60 دانه‌یه که کۆمپانیاى (ستارلینک) دروستى کردوه بۆ مه‌به‌ستى خێراکردنى هێڵى ئه‌نته‌رنێت له جیهاندا.
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که پرۆژه‌ى سیبیس ئێکس ( SpaceX) له 12 هه‌زار مانگى ده‌ستکرد پێکهاتووه و هه‌رجاره‌و 60 دانه‌یان هه‌ڵده‌درێته ئاسمان بۆ به‌رزى نێوان 450 تا 550 کیلۆمه‌تر.
