شاندێكی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو سه‌ردانی تاران ده‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، شاندێكی فه‌رمی عێراقی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕینی ئاو له عێراق له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه، سه‌ردانی تاران ده‌كات.
ئەمرۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"، ئێران ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ی ئاو به ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری ساڵی 1975 ی نێوان به‌غدا و تارانه‌وه ببه‌ستدرێته‌وه كه پرۆتۆكۆلێكی ئاوی تێدایه.
وتیشی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی داوه دۆسیه‌ی ئاو له ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر جیا بكاته‌وه كه ورده‌كاریی سیاسی تێدایه ، به‌ڵام "ئێران سوره له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆی زیاتر و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان، شاندێكی فه‌رمی له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا سه‌ردانی تاران ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
ساڵانه به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاو و دروستكردنی به‌نداو له‌سه‌ر زێی بچوك، كێشه‌ی كه‌مئاوی روبه‌ڕوی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌بێته‌وه، له‌مساڵیشدا كاریگه‌ریه‌كه‌ی زیاتر بوه و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ روباری دیجله روی دابه‌زیوه.
