ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە موچە وەردەگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

بەپێی خشەی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان  ئەمڕۆ یەكشەممە  موچەی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگەو وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.

 بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە، 24ی ئایار خشتەی دابەشکردنی موچە بڵاونەکرایەوە و تەنها موچەی دوو وەزارەت دابەشکرا، بەڵام لەئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دابینکراوە".

وەزارەتی دارایی پێشتر رایگەیاندبوو  دوای گەیشتنی پارەی پێویست بۆ بانکی ناوەندی هەرێم، پێدانی موچەی فەرمانبەران خێراتر دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێت لەهەفتەی داهاتودا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان خەرج بکرێت.

كۆتایی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی رایگەیاند، كێشەی تەكنیكیە  لەبانكەكاندا چارەسەركراوەو لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار