شاندی حكومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆكی نووسینگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 فارس عیسا، رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران دەگاتە بەغدا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان". وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
فارس عیسا ئاماژەی بەوەكرد، شاندەكە، سبەی دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكات لەگەڵ حكومەتی عێراق و وتیشی: "شاندەكە تەنیا لەگەڵ حكومەت كۆدەبێتەوە نەك حیزب و لایەنی سیاسیی".
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه په‌یوه‌ست كراوه به‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنوری و فیدڕاڵیه‌كان به‌حكومه‌تی عێراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا 12.67%ی بودجه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
