هاتوچۆی سلێمانی 144 ئوتۆمبێلی دەستبەرداگیراو دەفرۆشێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ده‌ست به فرۆشتنی 144 ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێكیش ئاره‌زوی كڕینی هه‌بێت، ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات.
ئەمرۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند " به پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (1)ی ساڵی 2016 هاتوچۆی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی 144 ئۆتۆمبێلی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو له گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كۆنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له ڕێگای عه‌ربه‌ت، هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوی كڕینی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی هه‌یه، ده‌توانێت به‌شداربێت له پرۆسه‌ی زیادكردنی ئاشكرا".
هاتوچۆی سلێمانی ژماره‌یه‌ك مه‌رجی سه‌ره‌كیشی بۆ كڕیاری ئۆتۆمبێله‌كان دیاریكردوه كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: كه‌سی به‌شدار بو ده‌بێت چه‌كی په‌سه‌ند كرا‌و ئاماده بكات له ڕۆژی ئاشكرا كردنه‌كه , به‌بڕی (14,000,000).
دوه‌م: كڕیار گشت خه‌رجیه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی زیادكردنی ئاشكراكه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
سێیه‌م: ده‌بێت كڕیار له‌ماوه‌ی (20) ڕۆژدا سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كان به سكراب (به 3 پارچه ) بباته ده‌ره‌وه‌ی گه‌راجه‌كه و پاش تێپه‌ڕبونی ئه‌و ماوه‌یه ڕۆژانه بڕی (500,000)پێنج سه‌د هه‌زار دینار سزای دواكه‌وتنی لێ وه‌ر ده‌گیرێت.
چواره‌م: پرۆسه‌ی زیادكردنی ئاشكراكه له ڕێكه‌وتی ( 8/6/2021) رۆژی سێشه‌ممه له كاتژمێر (10:00)ی سه‌ر له به‌یانی له گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، له ڕێگای عه‌ربه‌ت ئه‌نجامده‌درێت.
