"قوباد تاڵەبانی كێشەكانی تەندروستی له سلێمانی چارەسەر دەكات"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند؛" وه‌فدی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنیاندا چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م گرفته‌كان بكه‌ن بەتایبەتی گرفتی كه‌می ده‌رمان و كه‌می كارمه‌ندی ته‌ندروستی".
به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كۆبونه‌وه.
ژوان سابیر لێپرسراوی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند؛ بۆ گوێگردن له داواكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌مان كرد‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی ته‌ندروستی له‌پارێزگای سلێمانی.
وتیشی:" ته‌ندروستی سلێمانی گرفتی كه‌می ده‌رمان و كه‌می كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌یه، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنیداوه ئه‌و گرفتانه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات".
