وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی: لەرێگەی ڕاهێنانی پیشەییەوە گەنجان دەكەینە سەر كار
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، " لەڕێگەی سەنتەرە پیشەییەكانەوە بەدواداچوون دەکەین بزانین لە ناو بازاڕ کام پیشە هەلی کاری هەیە، بۆئەوەی گەنجان بخەینەسەر کار".
ئەمڕۆ یەکشەممە ، 30ئایاری 2021 لە مەراسیمی کردنەوەی ڕاهێنانی پیشەیی لە هەڵەبجە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "هەڵەبجە بوو بە خاوەنی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی، لەڕێگەی ئەم سەنتەرانەوە بەدواداچوونی خۆمان دەکەین بزانین لە ناو بازاڕ کام پیشە هەلی کاری هەیە، پاشان بەدواداچوون دەکەین بۆئەوەی گەنجان بخەینەسەر کار".
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: " ئەوانەی لە سەنتەرەکانی خۆمان بڕوانامە وەردەگرن دەبنە خاوەنی پیشەی خۆیان و بڕوانامەکانمان نێودەوڵەتین".

بابهتی پهیوهندیدار