کۆمسیۆن: لە مانگی شەشدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە لە مانگی شەشدا بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەستپێبکات.

ئەمرۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 میدیاکانى عێراق لە زارى بەرپرسێکى کۆمسیۆن بڵاویانیکردەوە، کە کۆمسیۆن ئامادەکارى کردوە کە بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە مانگى شەشی ئەمساڵ دەستپێ بکات و بۆ ماوەى سێ مانگ بەردەوام بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە وەک کۆمسیۆن کارى جدی دەکەن بۆئەوەى لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەرئەنجامی یەکەمی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنن.

ئەگەر دەرئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی و ئەلیکترۆنی بە رێژەی لەسەدا پێنج جیاوازییان هەبوو، ئەوە لە هەمان بنکە جارێکی دیکە بە دەستی دەنگەکان هەژمار دەکرێتەوە.

بڕیارە مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆن سەرقاڵى ئامادەکارییەکانەو لایەنە سیاسییەکانیش ئامادەکارى دەکەن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار