وەزارەتی دارایی خشتەی دوو ڕۆژی موچەی ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی دوو شەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ دابەش دەکرێت. هاوکات، رۆژی سێشەممەموچەی هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەش دەکرێت .

ئەمرۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021  وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،"  رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٥/٣١، موچەی موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ دابەش دەکرێت.

راشیگەیاند، رۆژی سێشەممەش رێکەوتی ١/٦/٢٠٢١، موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەش دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی مانگدا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا. بڕیاربو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشکردنی موچە دواکەوت. پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی لەسەر دواکەوتنی دابەشکردنی موچە یەکتر تۆمەتباردەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار