هەپەگە: ١٤ داگیرکەری تورك سزا دران
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە رایگەیاند:" لە چوارچێوەی هەنگاوە شۆڕشگێرانەکانی “بازەکانی زاگرۆس” و “جەنگی خابور”ـدا، ١٤ داگیرکەر سزادران".
ئەمرۆ یەكشەممە، 30ئایاری 2021 ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکی گەریلاکانی دژبە سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوە شۆڕشگێرانەکانی “بازەکانی زاگرۆس” و “جەنگی خابور”ـدا، ١٤ داگیرکەر سزادراون.
هەپەگە هەروەها ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدیشی ڕاگەیاندووە بە ناوەکانی؛ “عەگید، ڕێبەر، ڕێدوور، بروسک، زەینەب و زاگرۆس".

بابهتی پهیوهندیدار