بافڵ تاڵه‌بانی: هاوپه‌یمانێتى یه‌کێتى و گۆران دژى هیچ لایه‌نێک نییه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌ڵێت:" هاوپه‌یمانێتى یه‌کێتى و گۆران ره‌ھه‌ندێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى ھه‌یه و دژى ھیچ ھێز و لایه‌نێک نییه".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 30 ئایارى 2021، بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و کونسووڵى گشتى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان، له ده‌باشان کۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسێکیان تاووتوێ کرد.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بڵاویکردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ له ده‌باشان پێشوازیکرد له کلێمێنس زێمتنه‌ر، کونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیا له ھه‌رێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه: له دیدارێکدا گفتوگۆ له‌باره‌ى یه‌کڕیزى لایه‌نه سیاسییه‌کانى ھه‌رێم، رێککه‌وتنى یه‌کێتى و گۆڕان و ھاوپه‌یمانى کوردستان کرا و به‌ھێزترکردنى پێگه‌ى کورد له ناوه‌ند تاوتوێکرا.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، "هاوسه‌رۆکى یه‌کێتی، په‌رۆشى و پشتگیرى حزبه‌که‌ى دووپاتکرده‌وه بۆ سه‌رخستنى ھه‌ر ھه‌وڵێک که لایه‌نه‌کان له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌کى نیشتمانى کۆبکاته‌وه و ناکۆکى و جیاوازییه سیاسییه‌کان بخاته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى گشتی، بۆ ئه‌وه‌ش رایگه‌یاند، یه‌کێتى ده‌رگاى گفتوگۆى کراوه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته و بیرکردنه‌وه‌کانمان ھه‌رچه‌ند له‌یه‌کتر دووربن، به‌ڵام دواجار ھه‌مووى بخه‌ینه خزمه‌ت کوردستان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "چه‌ندین ھه‌وڵى یه‌کێتى بۆ یه‌کڕیزى نیشتمانى ئاشکراکرد و داوای‌کرد چیتر مه‌رامى حزبى و ناکۆکییه که‌سییه‌کان نه‌کرێنه پێوه‌ر بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان چونکه به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمه‌که‌مان له‌سه‌روو ھه‌موو ناکۆکییه‌کانه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى رێککه‌وتنى یه‌کێتى و گۆڕان و ھاوپه‌یمانى کوردستان، بافڵ تاڵه‌بانى ھه‌نگاوه‌که‌ى به ئه‌رێنى و نیشتمانى داناوه به ئامانجى یه‌کخستنه‌وه‌ى ماڵى کورد وه‌سفکرد و جه‌ختیکرده‌وه ئه‌م ھاوپه‌یمانییه ره‌ھه‌ندێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى ھه‌یه و دژى ھیچ ھێز و لایه‌نێک نییه، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه پێگه‌ى کورد له به‌غدا به‌ھێزبکه‌ین و مافه‌کانمان به‌دیبهێنین.
هاوکات له‌دیداره‌که‌دا له‌باره‌ى ئازادى نووسین و راده‌ڕبڕین و زیندانیکردنى رۆژنامه‌وانان و چالاکانى بادینان بافڵ تاڵه‌بانی، روونیکرده‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریین و نایانه‌وێت به‌پاساوى سیاسى رێڕه‌وى بڕیاره‌کان و سه‌ربه‌خۆیى دادگاکانیان بکه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌و روه‌وه وتی: "بۆئه‌وه‌ش داوامان له ناوه‌نده یاسایى و قه‌زاییه‌کان کردووه پێداچوونه‌وه به‌م بڕیارانه بکرێت بۆئه‌وه‌ى نه‌بینه ھۆکارێک بۆ له‌که‌دارکردنى ئه‌زموونى دیموکراتى له ھه‌رێمه‌که‌مان. وه‌ک یه‌کێتیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانى قه‌ڵه‌مه ئازاد و بوێره‌کان ده‌که‌ین و رێگه‌ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سنووره‌کانى ئازادى له هه‌رێمى کوردستان به‌رته‌سک بکرێته‌وه".
